ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق
ھێرشی ٢٠٢٤ی ئیسرائیل لە دیمەشق، سووریا / From Wikipedia, the free encyclopedia
لە ١ی نیسانی ٢٠٢٤، ھێرشێکی ئاسمانی لەلایەن ئیسرائیلەوە، بینای کونسوڵخانەی ئێرانی تەنیشت باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق لە سووریا ڕووخاند،[1][2] ١٦ کەس کوژران، لەنێویاندا فەرماندەیەکی باڵای سوپای قودس لە سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، فەرماندە محەممەد ڕەزا زاھیدی، و حەوت ئەفسەری دیکەی سوپای پاسداران. ھەروەھا لە ئەنجامی ھێرشەکەدا دوو ھاووڵاتی مەدەنی کوژران.[3]
زانیاریی خێرا ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق, شوێن ...
ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق | |
---|---|
شوێن | دیمەشق، سووریا |
ڕێکەوت | ١ی نیسانی ٢٠٢٤ ١٧:٠٠ (یوو تی سی+٣) |
ئامانج | کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق |
جۆری ھێرش | بۆردومانی فڕۆکەیی (بێ فڕۆکەوان) و ھێرشی مووشەکی |
مردن(ەکان) | کوژرانی ١٦ کەس
|
ھەنگاونەری تۆمەتبار | ئیسرائیل |
دایخە
ھێرشە ئاسمانییەکە لە ماوەی بەرزبوونەوەی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران و لە شەڕی ئیسرائیل و حەماس و ململانێی ئیسرائیل و حزبوڵڵادا ڕوویدا. ئێران بەرپەچی ھێرشەکەی دایەوە بە ھێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئیسرائیل لە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٤.