یاریی کۆتاییی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤
From Wikipedia, the free encyclopedia
یاریی کۆتاییی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤ کۆتا یاری جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤ بوو، کە ٢٠ھەمین خولی کێبڕکێی فیفا بۆ ھەڵبژاردە نیشتمانییەکانی تۆپی پێ بوو. یارییەکە لە یاریگای ماراکانا لە شاری ڕیۆ دێ ژانێرۆ بەرازیل لە ١٣ی تەممووزی ٢٠١٤ لە نێوان ئەڵمانیا و ئەرژەنتین ئەنجامدرا. لەم خولەدا ٣٢ ھەڵبژاردەی نیشتیمانی بەشدارییان تێداکردبوو.[1] لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا ڕکابەرییان کرد، لەو قۆناغەدا یەکەم و دووەمی کۆمەڵەکان سەرکەوتن بۆ قۆناغی ١٦. لە ڕێگای گەیشتن بە یاری کۆتایی، ئەڵمانیا پلەی یەکەمی کۆمەڵەی ھەشتەمی بەدەستھێنا، بە دوو بردنەوە و یەکسانبوون، دوای ئەوە لە قۆناغی ١٦ لە جەزائیر، لە قۆناغی چارەکی کۆتایی لە فەرەنسا و لە قۆناغی پێش کۆتایی لە بەڕازیل، بە ئەنجامی 7–1 سەرکەوتنی بەدەستھێنا. ئەرژەنتین بە سێ بردنەوە لە پلەی یەکەمی کۆمەڵەی شەشەم بوو، پێش ئەوەی لە قۆناغی ١٦دا لە سویسرا بباتەوە، لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا بەلجیکا و لە قۆناغی پێش کۆتاییدا بە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە لە ھۆڵەندا بباتەوە. لە یاریی کۆتاییدا ٧٤ ھەزار و ٧٣٨ بینەر لە یاریگاکەدا ئامادەبوون، ھەروەھا زیاتر لە ملیارێک بینەر لە تەلەڤیزیۆنەکانەوە بینەری بوون، ناوبژیوانی یارییەکە نیکۆلا ڕیزۆلی ئیتاڵیای بوو.
یاریی کۆتاییی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤ | |
---|---|
بەشێکە لە | 2014 FIFA World Cup knockout stage |
پۆلی پێشبڕکێ | تۆپی پێی پیاوان |
وەرزش | تۆپی پێ |
وڵات | بەڕازیل |
دابەشکاریی کارگێڕی | ڕیۆ دێ ژانێرۆ |
جێ | یاریگای ماراکانا |
پۆتانی شوێن | ٢٢°٥٤′٤٤″S ٤٣°١٣′٤٩″W |
بەشێک لە زنجیرەی | جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤، list of Germany international football games |
پاشکۆ | یاریی کۆتایی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠ |
لەدوای ئەو | یاریی کۆتاییی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨ |
کاتی ڕوودان | ١٣ی تەممووزی ٢٠١٤ |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ١٣ی تەممووزی ٢٠١٤ |
ڕووداوە بەرچاوەکان | yellow card، yellow card، yellow card، yellow card |
ڕێکخەر | فیفا |
یانە بەشداربووەکان | ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئاڵمانیا، ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرژەنتین |
براوە | ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئاڵمانیا |
Statistical leader | ماریۆ گۆتزێ |
ناوبژیوان | Nicola Rizzoli، Carlos Vera، Andrea Stefani، Christian Lescano، Renato Faverani |
تۆمارکردنی گۆڵەکان | ماریۆ گۆتزێ |
یارییەکە لە کاتی ئاسایی دا بەبێ گۆڵ تەواو بوو، بۆیە پەنابرایە بەر کاتی زۆرکراو. لە کاتی کاتی زۆرکراوی دووەمدا لە خولەکی "١١٣" یاریزان ماریۆ گۆتزێ کە کەمێک پێش کۆتایی ھاتنی یارییەکە وەک یاریزانی یەدەگ بەشداری کرد، گۆڵی یەکەمی بۆ ئەڵمانیا تۆمارکردو یارییەکە بە ئەنجامی ١–٠ لە بەرژەوەندی ئەڵمانیا کۆتایی ھات.[2]
ئەمە چوارەم نازناوی جامی جیھانیی ئەڵمانیا بوو کە لە مێژوودا بەدەستی ھێنابێت و یەکەم نازناوی بوو لە دوای یەکگرتنەوەی ئەڵمانیا، ھەروەھا یەکەم بردنەوەی جامی جیھانیی فیفا بوو لەلایەن ھەڵبژاردەیەکی ئەورووپی لە ئەمریکا. گۆتزێ وەک باشترین پیاوی یارییەکە دەستنیشانکرا، ھەروەھا مێسی خەڵاتی تۆپی زێڕینی پێبەخشرا وەک باشترین یاریزانی نایابی فیفا. ئەڵمانیا لە جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨ ڕووسیادا نەیتوانی بەرگری لە جامەکەی بکات، دوای دۆڕانەکانی بەرامبەر مەکسیک و کۆریای باشوور بووە سێیەم ھەڵگری مۆندیال لەسەریەک کە لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا دەربچێت.