یانەی تۆپی پێی مانچستەر سیتی
یانەیەکی تۆپی پێ لە مانچستەر، ئینگلتەرا / From Wikipedia, the free encyclopedia
یانەی تۆپی پێی مانچستەر سیتی (بە ئینگلیزی: Manchester City Football Club) یانەیەکی ئینگلیزییە بەشداربووی خولی نایابی یانەکانی ئینگلیزییە کە ناسراوە بە پرێمەر لیگ یانەکە لە ساڵی ١٨٩٤ دامەزراوە لەشاری مانچستەر لە ووڵاتی ئینگلتەرا لە سەرەتا بەنێوی ڕۆژئاوای گۆرتۆن بوو دواتر ناوەکەی بۆ یانەی مانچستەر سیتی گۆڕدرا ، لە ئێستادا براوەی پریمەرلیگـه و یانەکە لە ٢٠١١ بەدواوە بووژانەوەی بەخۆوە بینیوە دوای ئەوەی یانەکە لەلایەن شێخێکی عەرەبەوە کڕدرا بەنێوی شێخ مەنسوور و ھەڵسا بەکڕینی ئەستێرەکانی جیھان بە پارە و مووچەی خەیاڵی کە بەھۆی کۆکردنەوەی ئەم ئەستێرانە یانەکە توانی لە وەرزی ٢٠١١ - ٢٠١٢ پرێمەر لیگ بەدەست بھێنێت کە دوای زیاتر لە ٤٠ ساڵ لە بەدەستھێنانی خولەکە بێ ھیوا بووبوو ، یانەکە خاوەنی یاریگایەکی قەشەنگە کە جێگای زۆرتر لە ٤٧ ھەزار کەس دەبێتەوە ، دوابەدوای دەستنیشانکردنی پێپ گواردیۆلا وەک ڕاھێنەری سەرەکی یانەکە لەسەر ئاستی ناوخۆیی باڵادەستی خۆی سەلماندۆتەوە کە تێیدا چەندین پریمەرلیگ بەدەستهێناوە و توانی خەونی هاندەرانی مانچستەر سیتی بەدی بێنێت ئەویش بەدەست هێنانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا بوو لە وەرزی ٢٠٢٢ - ٢٠٢٣ لەگەڵ چوار نازناوی گەورە
ناوی تەواو | مانچستەر سیتی | |||
---|---|---|---|---|
نازناو | یانە شینەکە ، ذە سیتیزنس ، سیتی | |||
ناوی کورتکراوە | مان سیتی | |||
دامەزراندن | ١٨٨٠ | |||
زەوی | یاریگای ئیتیحاد | |||
پانتایی | ٥٣٫٤٠٠ | |||
خاوەن یانە | کۆمەڵەی سیتی بۆ تۆپی پێ | |||
سەرۆک | خەلدون ئەل موباڕەک | |||
بەرپرسی جێبەجێکەر | فێران سۆریانۆ | |||
ڕاهێنەر | پێپ گواردیۆلا | |||
خول | پرێمیەرلیگ | |||
گۆڵکەر | سێرخیۆ ئەگوێرۆ (٢٨٠ گۆڵ) | |||
|