یووڤال نووح ھەراری
From Wikipedia, the free encyclopedia
یووڤال نووح ھەراری (بە عیبری: יובל נח הררי&lrm؛ لەدایکبووی ٢٤ی شوباتی ١٩٧٦) بیرمەند و نووسەرێکی ئیسرائیلییە. ئەو مێژوونووس و مامۆستای زانکۆیە لە بەشی مێژووی زانکۆی ھیبرووی ئورشەلیم.[1] ئەو نووسەری کۆمەڵێک کتێبی پڕفرۆشە لەوانە ھۆشمەندەکان: پوختەی مێژووی مرۆڤایەتی (٢٠١١)، ھۆمۆ دیۆس: کورتەیەکی مێژووی سبەی (٢٠١٥)، و ٢١ وانە بۆ سەدەی ٢١ (٢٠١٨). نووسینەکانی ھەراری لەسەر ئازادیی ھەڵبژاردن، ژیری، ھۆش، شادی و ئازار چەشتنە. کتێبەکانی یووڤال بۆ دەیان زمان وەرگێڕدراون، لە نێویاندا زمانی کوردی.[2][3]
زانیاریی خێرا یووڤال نووح ھەراری, لەدایکبوون ...
یووڤال نووح ھەراری | |
---|---|
لەدایکبوون | (١٩٧٦-٠٢-٢٤) ٢٤ی شوباتی ١٩٧٦ (تەمەن ٤٨ ساڵ) Kiryat Atta, ئیسرائیل |
نەتەوە | ئیسرائیلی |
بوارەکان | مێژوو |
دامەزراوەکان | زانکۆی ھیبرووی ئوورشەلیم |
خوێندی باڵا | زانکۆی ھیبرووی ئوورشەلیم Jesus College, Oxford |
تێزەکان | History and I: War and the Relations between History and Personal Identity in Renaissance Military Memoirs, c. 1450–1600 (٢٠٠٢) |
ڕاوێژکاری دکتۆرا | ستیڤن جەی گون |
ناسراوە بەھۆی | ھۆشمەندەکان: پوختەی مێژووی مرۆڤایەتی ھۆمۆ دیۆس: کورتەیەکی مێژووی سبەی ٢١ وانە بۆ سەدەی ٢١ |
گاریگەرییەکان | جارێد دایامۆند فراس دی وال |
ھاوسەر | ئتزیک یاھاڤ |
واژوو | |
وێبگە www |
دایخە