بلوورناسی تیشکی ئێکس
From Wikipedia, the free encyclopedia
بلوورناسی تیشکی ئێکس (بە ئینگلیزی: X-ray Differaction)[1] بریتییە لە تەکنیکی بەکارھێنانی تیشکی ئێکس بۆ ناسینی پەیکەری بلووری ماددەی ڕەق. لەم تەکنیکەدا تیشکی ئێکس لە ماددەیەک بەرھەم دێنن (بە شێوەیەکی گشتی شەپۆلی کورتی kα کە درێژیەکەی دەگاتە ١٬٥٤ ئەنگستڕۆم).
زۆرێک لە مەوادی دەوروبەرمان پێک ھاتونە لە خوێیەکان، کانزاکان و نیمچەگەیەنەر، ھەروەھا چەندی شێوەی ئەندامی و نائەندامی). ھەر یەک لەم ماددانە پەیکەری بلوورییان ھەیە، کە بەم ھۆیەشەوە بلوورناسی تیشکی ئێکس پێوانە کردنێکی بنچینەییە بۆ زۆرێک لە بابەتە زانستیەکان. لە یەکەم دەیەی پەیدا بوونی، ئەم تەکنیکە بەکاردەھات بۆ پێوانە کردنی سایزی گەردیلەکان، درێژی و تایپی بەندی کیمیایی ماددەکان. ھەروەھا ئەم ڕێگەیە سودی لێ بینراوە بۆ زانینی پێکھاتەی و کاری زۆر گەردی بایۆلۆجی وەک ڤیتامین، پڕۆتین، دەرمان و دی ئێن ئەی. تا ئێستاش ئەم تەکنیکە بە شێوەیەکی بەر چاو بەکار دێت بۆ زانینی تەیبەتمەندیەکانی مەوادی نوێ.
لە پێوانە کردنی نمونەیەک کە لە تاک بلوورێک پێک ھاتبێت، نمونەکە لە سەر گۆنیایەک دادەنرێت. ئەم گۆنیایە بەکار دێت بۆ دیاری کردنی شوێنی و ئەو گؤشەیەی کە تیشکی ئێکس بەر نمونەکە دەکەوێت. ئەم نمونەیە لە لایەن تیشکێکی تاکڕەنگ دەپێکێنرێت کە بە ھۆیەوە پاتێڕنێک دروست دەبێت. وێنەی 2D بە ھۆی مۆدێلێکی ماتماتیکی (Fourier transforms) دەگۆڕێت بۆ 3D.