جۆرج ووودکاک
From Wikipedia, the free encyclopedia
جۆرج ووودکاک ساڵی ١٩١٢ لە شاری وینیپەگی کەنەدا لە دایک بوو و ٢٨ی جەنیوەری ساڵی١٩٩٥ کۆچی دوایی کرد. بە زارۆکی بنەماڵەکەی دەچنە بەریتانیا و ساڵی ١٩٤٩ دەگەڕێنەوە بۆ کەنەدا و نیشتەجێی ئەم وڵاتە دەبنەوە. ئەو سەرەتا وەک شاعیر هاتە مەیدانەوە و دەیەی١٩٣٠ کۆمەڵە کۆڤارێکی بچووکی بڵاو کردەوە. ئاشتیخوازی ووودکاک ئەوی بەرەو ئەنارکیزم هان دا(چونکە دژایەتی کردنی توندوتیژی، گەرەنتی دژایەتی زۆرکارەتی و چەوساندنەوەش هەیە). لەم نێوانەدا هەڤاڵەتیی لەگەڵ ماریە لویز بەرنەری، ڕۆڵێکی گرنگی لە هاندانی ئەو بۆ چالاکی ئەنارکیستی لە ساڵانی ١٩٤٠ تا ١٩٤٩دا هەبوو. ئەو مامۆستای زمانی ئینگلیسی زانکۆی واشنگتۆن و هەروەها مامۆستای زمانی ئینگلیسی و توێژینەوەی ئاسیایی لە زانکۆی بریتیش کۆڵۆمبیا بوو، بەڵام ساڵی١٩٦٣ لە وانەگوتنەوەی زانکۆ دەستی هەڵگرت و هەموو کاتی خۆی بۆ نووسین تەرخان کرد. ووودکاک یەکێک لە سەرنووسەرانی بڵاڤۆکەکانی لێدوانی(شرۆڤە) جەنگ و ئازادی و هەروەها سەرنووسەر و بنیاتنەری بڵاڤۆکێکی وێژەیی بە ناوی ناو(ئێستا) بوو. هەروەها سەرنووسەری بڵاڤۆکی ئدەبیاتی کەنەدا بوو.
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (حوزەیران ٢٠١٧) |
کتێبەکانی خەڵاتگەلێ وێژەیی زۆری بردۆتەوە و ساڵی ١٩٧٣ بە هۆی دەسکەوتەکانی لە نووسینی کتێبی هونەری و زانستی مرۆڤی خەڵاتی مۆلسۆنی پێ¬بەخشرا. نزیک چل کتێبی نووسیوە، زۆرتر بریتین لە گەشتنامە، مێژوو، شیعر، ڕەخنەی وێژەیی و ژیاننامەی پێشەنگان و بژاردەکانی ئەنارکیزمە. ئەم ژیاننامانە لەبارەی پیتەر کرۆپۆتکین، پڕۆدۆن ، ئوسکار وایڵد و لایەنگرانی ئەنارکیزم وەک ئاڵدوس هاکسلی و جۆرج ئۆروێڵە.