خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا
From Wikipedia, the free encyclopedia
خوولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا (بە ئینگلیزی: UEFA Champions League) پاڵەوانێتییەکی تۆپی پێی ئەورووپییە ، ساڵانە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا ڕێکدەخرێ ، لە ساڵی ١٩٥٥ - ١٩٥٦ یەکەم وەرزی پاڵەوانێتییەکە ڕێکخرا کە یانەی ڕیاڵ مەدرید براوە بوو ، یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لە ئێستادا براوەی ئەم پاڵەوانێتییە کاتێ وەرزی ڕابڕدوو لە یاریی کۆتاییی توانی لە یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی بباتەوە بە ئەنجامی ١ - ٠ لە شاری ئیستەنبووڵی پایتەختی تورکیا کە بۆ دووەم جار دوای ساڵی ٢٠٠٥ دووبارە میوانداری یاری کۆتایی کردەوە.
دامەزراندن | ١٩٥٥ (لە ١٩٩٢ بە سیستەمی نوێ) |
---|---|
ناوچە | ئەورووپا |
ژمارەی تیمەکان | ٣٢ |
شیاو بۆ | جامی سووپەری ئەورووپا جامی جیھانیی یانەکانی فیفا |
کۆتا پاڵەوان | مانچستەر سیتی (یەکەم نازناو) |
سەرکەوتووترین یانە | ڕیاڵ مەدرید (١٤ نازناو) |
دروشم | No To Racism (نەخێر بۆ ڕەگەزپەڕستی) |
ماڵپەڕی فەرمی | Official website |
ئەم پاڵەوانێتییە بەیەکێك لە گرنگترین ڕووداوە وەرزشییە جیھانییەکان دادەنرێت کە زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن بینەر لەڕێگەی تەلەڤزیۆنەوە تەماشای دەکەن ، لەسەرەتادا ناوی فەرمی پاڵەوانێتییەکە جامی ئەورووپا بوو بەڵام لە ساڵی ١٩٩٢ - ١٩٩٣ دا دووبارە ناوەکەی گۆڕدرا بۆ خوولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا ، لەسەرەتای دامەزراندنیدا پاڵەوانێتییەکە لەسیستەمی دۆڕاندنێک بوو و تەنھا پاڵەوانەکانی خوولە ناوخۆییەکانی وڵاتانی ئەوروپی تێیدا بەشداردەبوون بەڵام لە ساڵی ١٩٩٢ دا قۆناغی کۆمەڵەکان بۆ یاری چوون و ھاتن فراوانترکرا و ژمارەی یانەکانیش زیادکرا. هەر لەکاتی گۆڕینی ناوی پاڵەوانێتییەکە لە ساڵی ١٩٩٢ دا ژمارەی یانەکانی پاڵەوانێتییەکە زیادکران بۆ ٣٢ یانە و تاوەکو ٢٠٢٤ بڕیار وایە بەم سیستەمە کاری پێ بکرێت
ژمارەی ھەڵگرانی نازناوی ئەم پاڵەوانێتییە ٢٢ یانەی جیاوازە و لەنێو ١٢ یانە کە ھەڵگری زۆرترین نازناوی ئەم پاڵەوانێتییەن ، یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی هەڵگری سەرەکی زۆرترین نازناوە بەڕێژەی ١٤ نازناوە.