خۆر
ئەستێرەیەک لە چەقی کۆمەڵەی خۆر / From Wikipedia, the free encyclopedia
خۆر (ھێما: ; ناوەکانی تر: خوەر، ھۆر، ھوەر، وەر، بەرتاو، تاو، ڕۆژ) ئەستێرەیەکە دەکەوێتە ناوەڕاستی کۆمەڵەی خۆرەوە. درێژیی تیرەی خۆر دەگاتە ١،٣٩٢،٠٠٠ کم، کە ١٠٩ جار گەورەترە لە تیرەی ھەسارەی زەوی، و ھەروەھا کێشەکەشی دەگاتە ١٠٣٠×٢ کە (٣٣٠،٠٠٠) جار لە کێشی زەوی قورسترە.
شێوەکەی بەتەواوی گۆییە و پێک ھاتووە لە پلازمایەکی گەرم کە بەھۆی کادی موگناتیسی بەھێزەوە تێک ئاڵاوە. بارستایییەکەی نزیکەی ٩٩٫٩٨٪ بارستاییی ھەموو کۆمەڵەی خۆر پێک دەھێنێت. سێ یەکی بارستاییی خۆر لە ھایدرۆجین پێک ھاتووە و ئەوەی دیکەشی زۆربەی ھیلیۆمە. خۆر نزیکەی ٤٫٦ میلیارد ساڵ پێش ئێستا بەھۆی داڕمانی ھێزی کێشکردنی ناوچەیەکی ھەورێکی گەردیلەیی گەورەوە دروست بووە. درەوشاوەترین تەنە لە ئاسمانی زەوی، بە شێوەیەک ١٣ بیلیۆن جار درەوشاوەترە لە دووەم نزیکترین ئەستێرە.