دوورگەی پرینس ئێدوارد
From Wikipedia, the free encyclopedia
ھەرێمی دورگەکانی شازادە ئێدوارد (بە ئینگلیزی: Prince Edward Island) لە کەنەدا، دورگەیەکە بەرامبەر کەناراوەکانی ھەرێمی نیو برانزویک لە زەریای ئەتلەسی، سەرەتا لەژێردەستی فەرەنسیەکان بوو بەڵام دواتر لە ١٧٥٨ کەوتە دەست ئینگلیزەکان لە ساڵی ١٨٧٣ بوو بە ئەندام لە یەکێتی کەنەدا، ڕووبەری دورگەکە ٥٦٥٦کم چوارگۆشەیە ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی ١٥٠٠٠٠ کەس دەبێت گرنگترین شارەکانی شارلۆت تاون و سەمەرسیدە، شاری شارلۆت تاون پایتەختی ھەرێمەکەیە٠
ناونانی بۆ شازادە ئێدوارد دەگەڕێتەوە کە کوری چوارەمی شاجۆرجی سێیەم پاشای بەریتانیا بوو ھەروەھا باوکی شاژن ڤیکتۆریا بوو.