دوورەجووڵێنی
کارکردن لەسەر تەنەکان بەبێ پەیوەندی جەستەیی / From Wikipedia, the free encyclopedia
دوورەجووڵاندن، دوورەجووڵێنی، سایکۆکاینێسیس (لە یۆنانی کۆنەوە ψυχή «ڕۆح» و κίνησις «جووڵە»[1][2])، یان تێلێکاینێسیس[3] (لە τηλε- «دوور» و κίνησις «جووڵاندن»[4])، توانایەکی دەروونیی گومانلێکراوە کە ڕێ بە کەسێک دەدات کار بخاتە سەر ڕێکخستەیەکی جەستەیی بەبێ بوونی پەیوەندیی جەستەیی.[5][6]
تاقیکردنەوەکانی دوورەجووڵاندن ڕەخنەیان لێگیراوە لەبەر نەبوونی ڕاگیرکاری و دووبارە بوونەوەیان.[7][8][9][10] ھیچ بەڵگەیەکی باش نییە کە بیسەلمێنێت کە دوورەجووڵاندن دیاردەیەکی ڕاستییەو، و زۆرینەی کات بە زڕزانست دادەنرێت.[7][11][12][13]