زیگمۆند فرۆید
From Wikipedia, the free encyclopedia
سیگمۆند فرۆید (١٨٥٦ - ١٩٣٩) پزیشکێکی دەرونزانی نەمساوییە، دامەزرێنەری پەیڕەوی دەرونشیکارییە، فرۆید یەکێکەلە گەڕیدە ھەرەمەزنەکان، لە مێژوی مرۆَڤــایەتیدا چەندان ناوچەی نەزانراوی ئاشکراکردوە، ئەو ناوچانەش پێش ئەو کەس پەی پێ نەبردوون، بەڵام جیاوازی ئەم لەگەڵ گەڕیدەکانی تردا ئەوەیە، ئەم ئەمریکای خۆی لە ناخی مرۆڤـدا دۆزیەوە، نەک لە جوگرافیای دەرەکیدا، ئەویش مەبەستمان جیھانی نەستە، کە وەکو مۆزەخانەیەک بەشی ھەرە زۆری یادەوەری و ھەستە سەرکوتکراو و چەپێنراوەکانی ژیانی ڕۆژانەمان لەوێدا پاشەکەوت دەکرێت و لەکاتی پێویستدا سەر ھەڵدەدەنەوەو، دێنە پێشەوە، بەڵام ئەو کاتە پێویستانە چ کاتێکن؟ فرۆید دەڵێ لەکاتی شۆک وڕوداوە ناخۆشەکان و جیھانی خەون و ھەندێ لە نەخۆشیەکاندا دێنەوە پێشەوە. گرنگی دۆزینەوەکانی فرۆید لەوەدایە کەھەمیشە بەدوای ئەو پرسیارەدا دەگەڕێت: بۆچی خەڵک بەم شێوەیە ڕەفتار دەکەن کە پێی ڕاھاتون؟
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |