ساسکاچوان
From Wikipedia, the free encyclopedia
ساسکاچوان (بە ئینگلیزی: Saskatchewan) ھەرێمێکی کەنەدیە ناوەکەی لەناوی ڕووباری ساسکاچوانەوە وەرگیراوە، کە بە واتای ڕووباری ھێمن دێت ئەم ناوەش ھیندیەسورەکان لێیان ناوە. لەسەرەتادا شا چارلی دووەم ھەرێمەکەی داوەتە جێنشین رۆبێرت لە ساڵی (١٦٧٠)، دوای ئەوەی ھاوبەشگای ھێدسن بەی دامەزراوە ناوی ساسکاچوانیش بەسەر ھەرێمەکە بڕاوەتەوە، لەساڵی ١٩٠٥ بوەتە ئەندام لە یەکێتی کەنەدا، ڕووبەرەکەی ٦٥١٬٩٠٠کیلۆمەتری چوارگۆشەیە، ژمارەی دانیشتوانی ١٬١ کەسە، شاری ریجانە پایتەختی ھەرێمەکەیە، ھەریەک لەشارەکانی ساسکاتون و موسەجا و ستێڤن و پرێنس ئەلبێرت و سوێفت کۆرنێت و نۆرس باتلفۆرد و وپرن و یۆرکتن گرنگترین شارەکانیێتی.