مایکڵ جۆردن
From Wikipedia, the free encyclopedia
مایکل جێفری جۆردەن (بە ئینگلیزی: Michael Jordan) (لەدایکبووی ١٧ی شوباتی ١٩٦٣ لە نیویۆرک) ناسراو بە MJ ، یاریکەری بەناوبانگی ئەمریکی لە یاریی تۆپی باسکە بوو. زۆر کەس لەو بڕوایە دان ئەو باشترین یاریزانی مێژووی باسکەیە کە لە خولی باسکەی ئەمریکا (NBA) یاری کردووە. مایکل جۆردەن شەش جار لەگەڵ یانەی شیکاگۆ بولز بۆتە پاڵەوانی کۆتایی NBA و لەگەڵ ھەڵبژاردەی نیشتیمانی ویلایەتە یەکگرتووەکان دوو جار بۆتە خاوەنی مێدالیای زێڕ لە ئۆڵەمپیادەکانی ساڵانی ١٩٨٤ و ١٩٩٢ بۆ یاری تۆپی باسکە.