ویکیپیدیا:سندووقەکانی بەکارھێنەر
From Wikipedia, the free encyclopedia
سندووقەکانی بەکارھێنەر سندوقێکی بچووکی ڕەنگاوڕەنگە کە دیزاین کراوە بۆ ئەوەی لە «پەڕەی بەکارھێنەر» (نەک لاپەڕەی وتارەکان) پیشان بدرێت. سندووقەکان بەزۆری لە دوو چوارچێوە پێکدێت، یەکێکیان بۆ وێنە، و ئەوی تریش بۆ دەقێک وەک ڕوونکردنەوەی وێنەکە بەکاردێت، ھەروەھا دەتوانرێت پۆلیش لەگەڵ سندووقەکان دابندرێن بۆ زانینی ژمارەی ئەو بەکارھێنەرانەی کە سندووقەکە بەکاردەھێنن، بەڵام ئەم پۆلە مەرج نییە دابندرێت. سندووقەکان لەڕێگەی داڕێژەکانەوە دروست دەکرێن، تا بەکارھێنەر بتوانێت لە پەڕەکەیدا بانگی سندووقەکەی بکات. ھەر بەکارھێنەرێک بۆ دروستکردن یان بۆ بەکارھێنانی سندووقەکان دەتوانێت سەردانی ئێرە بکات.