فرەگۆشە
From Wikipedia, the free encyclopedia
لە ئەندازەدا، فرەگۆشە (ھەروەھا: چەندلا، چەندگۆشە، چەندپاڵوو؛ بە کورمانجی: پڕگۆشە، Pirgoşe ؛ بە ئینگلیزی: Polygon؛ بە عەرەبی: مضلع) وێنەیەکی ھەندەسی تەختە کە لە لایەن بوار[1] یان خولگە[2] یەکی داخراوی پێکھاتوو لە ڕیزێکی بەبڕانەوە لە لەتە ھێڵەکان سنووری دیاری کرابێت. بەم لەتە ھێڵانە دەوترێت پاڵ یان لێوارەکانی و بەو خاڵانە کە دوو لێوار پێکدەگەن دەوترێت نووک یان گۆشەکانی.