ڕەنگ
From Wikipedia, the free encyclopedia
رەنگ لێکدانەوەی بیناییی مرۆڤە بەرامبەر جیاکردنەوەی شەبەنگەکان وناوێکە بۆ سەرجەم تیشکە بینراوەکان سوور، زەرد، شین و ئەوانی دیکە. ڕەنگەکان بەگوێرەی بەرز و نزمی لەرەلەری شەپۆلی کارۆموگناتیسی جیادەکرێنەوە، چاوی مرۆڤ توانای ھەیە ئەو شەپۆلانەی ڕووناکی کە لەرینەوەکانیان لە نێوان ٣٩٠ ھەتا ٧٠٠ نانۆمەتر دایە و ئێمە بە ڕەنگەکان دەیان ناسین. ڕووناکی سپی لە ھەموو درێژەشەپۆلەکانی ڕووناکی بینراو پێکھاتووە. ڕەنگی ماددەیەکی دیاریکراو کاتێک دەردەکەوێت کە ئەو ماددەیە ھەموو شەپۆلەکانی دیکەی ڕووناکییە سپییەکە دەمژێ و تەنیا ڕەنگی دیاریکراوی خۆی دەداتەوە، بۆیە ئێمە بە ڕەنگی دیاریکراو دەی بینین.
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. |