ڤیکتۆر ھوگۆ
ھۆزانڤان، ڕۆماننووس و شانۆنووسی فەڕەنسی (١٨٠٢–١٨٨٥) / From Wikipedia, the free encyclopedia
ڤیکتۆر ماری ھوگۆ (لەدایکبووی ٢٦ی شوباتی ١٨٠٢–مردووی ٢٢ی ئایاری ١٨٨٥) ھۆنەر، نووسەری شانۆگەری، ڕۆماننووس، کاربەدەستی وڵات و چالاکوانێکی مافەکانی مرۆڤی فەڕەنسی بوو. سەرەتا ناوبانگی وێژەیی ھوگۆ لە فەڕەنسادا بەھۆی ھۆنراوەکانییەوە بوو، بەڵام ڕۆمانەکانیشی دیسان ڕۆڵیان ھەبوو لە ناوبانگەکەی. لەنێو چەندین بەرگ ھۆنراوە، بیرکردنەوەکان Les Contemplations و ئەفسانەی سەدەکان (La Légende des siècles) پایەیەکی ڕەخنەگریی بەرزیان ھەیە. ھوگۆ ھەندێکجار وەک گەورەترین ھۆنەری فەڕەنسی دەناسرێت. ناسراوترین کارەکانی لە دەرەوەی فەڕەنسا ڕۆمانەکانی بێنەوایان (Les Misérables) و قەموورەکەی نۆتردام-ن (ھەروەھا بە ئینگلیزی ناسراوە بە The Hunchback of Notre-Dame). ھۆگۆ لە شاپەرستێکی پابەندەوە لەو کاتەی گەنج بوو، بۆچوونەکانی بە تێپەڕبوونی چەند دەیەیەک گۆڕا و بوو بە لایەنگرێکی سەرسەختی کۆماری، لە کارەکانیدا پەنجە بۆ زۆربەی باسە ڕامیاری و کۆمەڵایەتیییەکان و ڕێچکە ھونەرییەکانی سەردەمی خۆی درێژ دەکات. بۆ ماوەی ١٥ ساڵ لە ساڵی ١٨٥٥ بۆ ساڵی ١٨٧٠ لە مەنفا ژیانی بەسەر بردووە. دامەزرێنەر و سەرۆکی فەخریی کۆمەڵەی ئەدیبان و ھونەرمەندانی جیھانی بووە لە ساڵی ١٨٧٨. ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی فەڕەنسا و ئەندامی کۆمەڵەی نیشتیمانیی فەڕەنسا بووە. لە ٢٢ی ئایاری ١٨٨٥ و لەتەمەنی ٨٣ ساڵیدا لە پاریس کۆچی دواییی کردووە و لە گۆڕستانی مەزنەکانی پاریس نێژراوە.
ڤیکتۆر ھوگۆ | |
---|---|
لەدایکبوون | ٢٦ی شوباتی ١٨٠٢ |
مەرگ | ٢٢ی ئایاری ١٨٨٥ (تەمەن ٨٣) پاریس، فەڕەنسا |
نەتەوە | فەڕەنسی |
پیشە | ھۆنەر، نووسەری شانۆگەری، ڕۆماننووس، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ |
واژوو | |