کاراتێ
From Wikipedia, the free encyclopedia
کاراتێ یان کاراتێ-دۆ وشەیەکی لێکدراوی ژاپۆنی یە، بە مانای ڕێگای دەستی بەتاڵ (کارا: بەتاڵ، تێ: دەست، دۆ: ڕێگا، ھونەر،ڕشتە، جۆر) کە رێگایەکە لە جۆرەکانی ھونەری بەرگری لەخۆکردن. چ لە بواری فیزیکی و دەروونیەوە، کەوا لەمرۆڤ دەکات، بتوانێت زاڵ بێت بەسەر ھەموو کۆسپ تەگەرەکان، لە کاتی بەرگری لەخۆکردن و ھێرشبردنە سەردوژمنان. وە توانای ئەوەی ھەبێت کە بتوانێت پەیوەندییەکی زۆر بەھێزوبەتین پەیدا بکات لەنێوان لەش، مێشک، ھۆش، بیرو ماسولکەکانی لەش، لەکاتی گرژی و ھەڵچوون و داچووندا. کە بەشەکانی یاری کاراتێ- دۆ بریتین لە:
- راھێنانی لەش وبەھێزکردنی ماسولکەکانی
- بەرگری لەخۆکردن لەکاتی پێویستدا
- وەرزش و پێشبرکێکردن بۆ ھاندانی ڕۆڵی وەرزشی
- چاڵاکی فۆرمەکان بە ھەموو لایەنەکانییەوە
- جۆرەکانی ژیان و پێکەوە ژیان
- فێربوونی جوڵانەوەکان و ھونەرەکانی (ھونەری جەنگ- مارشیال ئەرتس)
- راھاتنی لەش لەسەر باری گرژی و خاوی
- چۆنییەتی ھەناسە دان و وەرگرتن
- بڕوا بوون بە خۆو دانبەخۆداگرتن
- دوورکەوتنەوە لەشەڕی لاوەکی و خۆپاراستن
زانیاریی خێرا هەروەها ناسراوە بە, پشت بەستن بە ...
کاراتێدۆ | |
هەروەها ناسراوە بە | Karate-dō) 空手道) (کاراتێدۆ) |
پشت بەستن بە | هێرش بردن |
سەختی | بەکارهێنانی هەموو لەش یان بەکارنەهێنانی |
وڵاتی سەرچاوە | شانشینی ریوکیۆ ، یابان ، بەشێکیش لە چین |
داهێنەر | ساکوکاوا کانگا ماتسومورا سۆکۆن ئیتۆسو ئانکۆ ئاراکاکی سیشۆ هیگائۆنا کانریۆ گیچین فوناکۆشی مۆتۆبو چۆکی |
خێزان | هونەرە جەنگیەکانی چین |
یاری ئۆڵمپی | لە ساڵی (٢٠٠٥) هەڵنەبژێردراوە بۆ (٢٠١٢) یان لە ساڵی (٢٠٠٩) هەڵنەبژێردراوەبۆ (٢٠١٦). |
ماڵپەڕی سەرەکی | http://www.wkf.net/ |
دایخە