کێبێک
From Wikipedia, the free encyclopedia
ھەرێمی کوبێک(کەباک) (بە فەڕەنسی: Québec) گەورەترین ھەرێمی کەنەدایە لە ڕووی ڕووبەرەوە ئەمەش دوای ھەرێمی نونەڤۆت، پایتەختەکەی شاڕی کیوبیکە و مۆنتریال گرنگترین شارەکانیێتی. دەکەوێتە خۆڕھەڵاتی کەنەدا لەنێوان ھەرێمی ئەنتاریۆ و ھەرێمەکانی سەر زەریای ئەتلەسی لەبەشی باشوری ھاوسنورە لەگەڵ وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕووبارێکی گرنگ لێکیان جیادەکاتەوە بەناوی ڕووباری سانت لۆڕانس، ڕووبەرەکەی ١٬٥٤٢٬٠٥٦ کم ٢. ژماڕەی دانیشتوانی ٨میلیۆن کەسە، فەرەنکۆفۆنیەکان زۆرینەی پێکھاتەی دانیشتوانەکەی پێکدێنن ھەروەھا ڕێژەیەکی کەم لە ئەنگلۆفۆنیەکان و ھیندیەسورەکان (خەڵکی ڕەسەن) لەم ھەرێمە دەژین، زمانی فەڕەنسی زمانی فەرمی ھەرێمەکەیە.
ئەم وتارە بەستەری نییە بۆ وتارەکانی تری ویکیپیدیا. |
کیوبیک مێژوویەکی تاڵی ھەڵگرتوە بەھۆی ئەژموونی فەڕەنسی و ئینگلیزەکان، ھەرلەسەرەتای دۆزینەوەی ١٥٣٤ لەژێڕئەژمونی فەڕەنسیەکان دابووە تاوەکو ١٧٦٣و ھاتنی ئینگلیزەکان کە بە فەڕەنسای نوێ بانگ دەکرا، لە١٧٦٣ تاوەکو ١٨٦٧لەژێڕ ڕکێفی ئینگلیزەکان ماوەتەوە کە دواتر بوەتە ئەندام لە یەکێتی ھەرێمەکانی کەنەدا(١٨٦٧)وپاشان نازناوی ھەرێمی کیوبیکی وەرگرت، ھەوڵی زۆریان داوە تاوەکو لە کەنەدا جیاببنەوە ئەمەش لەڕێگای ئەنجامدانی چەندین گشتپڕسی بەڵام ئەم ھەوڵانە کۆتاییان پێھات دوای شکستیان لە گشتپڕسی ١٩٨٠ و گشتپڕسی ١٩٩٥ز.
کڵێسای کاسۆلیکی ئەژمونی ھەبوو تاوەکو ١٩٦٠لەسەر ھەموو دام و دەزگاکانی، بەڵام دەسەڵاتی کلێساش کۆتایی پێھات دوای شۆڕشێکی ئارام و دەسەڵاتی ڕەھا درایە پەرڵەمان لەھەموو بوارەکانی ئابوری و ڕامیاری و کۆمەڵایەتی، دواتر دەسەڵاتی کڵێسایان داماڵی قۆناغ بە قۆناغ.