ھێزی تایبەتی عێراقی
From Wikipedia, the free encyclopedia
ھێزەکانی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی عێراق (بە عەرەبی: قوات العملیات الخاصة العراقیة) بە کورتی ئایسۆف ھێزێکی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی عێراقە. هێزەکە لە ساڵی ١٩٥٠ دروستکراوە، بەڵام دوای لەشکرکێشی ٢٠٠٣ لەلایەن ھێزەکانی ھاوپەیمانانەوە ھەڵوەشایەوە پاشان دەستی کردەوە بە خزمەت کردن. ئەو ھێزانە لەلایەن دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری عێراقەوە ئاراستە دەکرێت و لە فەرماندەیی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری عێراق پێکھاتوون، کە چەندین لیوای ژێردەستیی ھەیە. دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەلایەن وەزارەتی بەرگری عێراقەوە پارەی بۆ دابین دەکرێت.[1][2]