یەسووع
From Wikipedia, the free encyclopedia
یەشوای ناسری (بە ئینگلیزی: Jesus of Nazareth) یاخود یەشوای مەسیح (بە ئینگلیزی: Jesus Christ) ھەروەھا زۆر جار بە ناوەکانی مەسیح (بە ئینگلیزی: Christ) و یەشوا (بە ئینگلیزی: Jesus) بانگ دەکرێت، ناوەندە کەسایەتییە لەنێو ئایینی مەسیحییەتدا. بەبڕوای زۆرینەی زۆری مەسیحییەکان، یەشوا کوڕی خودای دابەزیوـە و پاش لەخاچدانی لە مردن ھەڵستاوەتەوە. ھەموو زانیارییەک لەسەر یەشوا لەرێگەی ئینجیلە باوەڕپێکراوەکانـەوە دەست دەکەوێت، کە زۆربەیان باس لە ژیاننامەی یەشوا و فێرکردنەکانی دەکەن. یەشوا بەپێی بڕوای مەسیحییەکان ئەو ماشیح ـە چاوەڕوانکراوە دڵسۆزەیە کە لە ئایینی یەھوودییەتدا پێشگوێی کراوە.
لەوانەیە ئەم وتارە پێویستی بە بەسەرداچوونەوەی ڕێزمان، ڕێنووس، یان شێواز بێت. |
یەشوای مەسیح | |
---|---|
لەدایکبوون | ٢-٧ پ.ز بەیتلەحم |
مەرگ | ٣٠ - ٣٦ ز کاڵڤاری |
ھۆکاری مەرگ | لەخاچدان |
شوێنی گۆڕ | ئۆرشەلیم – ئیسرائیل |
نیشتەجێی | ناسرە |
نەتەوە | بەنی ئیسرائیل |
ناوەکانی تر | کوڕی خودا، ڕزگارکەر، بەرخی خودا، مەسیح... |
پیشە | ڕزگارکردنی مرۆڤ لە گوناھ |
بەرامبەر(ەکان) | فەریسی و مامۆستایانی تەوڕات |
ئایین | یەھوودییەت |
ناوی یەشوای ناسرییش بەھۆی ناوی شاری ناسرە ـەوە پێوە لکاوە بەھۆی ئەوەی زۆربەی ڕۆژەکانی ژیانی لەو شوێنە ژیاوە.
یەشوا بەپێی کتێبی پیرۆز و بەپێی بڕوای مەزھەبە گەورە و بنچینەیییەکانی مەسیحییەت: ئۆرسۆدۆکسی و کاسۆلیکی و بەشی ھەرەزۆری پرۆتێستانت، کوڕی خودایە، خودایە، و لەگەڵ خودای باوکـدا یەکە، و ھەروەھا یەسووع خودا بووەوە و چووەتە ناو جەستەیەکەوە، بەم باوەڕەش دەوترێت سیانەییەتی پیرۆز.
بەپێی باوەڕی مەسحییەت، یەشوا کەسی دووەمی سیانەییەتی پیرۆزە.
یەشوا لەشاری بەیتلەحم لەدایکبووە بەپێی ئەو وەحییەی کە بۆ پێغەمبەر میکا ھاتووە لە پەیمانی کۆندا. ئینجیلەکانی مەتتا، مەرقۆس، لۆقا و یوحەننا شایەتی ئەدەن لەسەر ئەو کارانەی لە یەشوایان دییوە. لەدایکبوونی یەشوا بۆخۆی یەکێکە لە پەرچووەکانی کە لە ئینجیلە باوەڕپێکراوەکاندا باسکراوە، بەھۆی ئەوەی یەشوا باوکی نییە، بەڵکو لەڕێگەی ڕۆحی پیرۆزەوە ماری سکی پڕ دەبێت، پاشان لە بەیتلەحم لەدایک دەبێت بەپێی کتێبی پیرۆز.
مەسیحییەکان باوەڕدارن بەوەی کە لەخاچ دراوە و لەپێناو باجدان بۆ تاوانەکانی مرۆڤدا مردووە، ھەتاوەکوو ھەمووان ژیانێکی ھەتا ھەتایی بژین. پاشان لەرۆژی سێیەمدا لە گۆڕەکەی ھەڵدەستێتەوە، سەرکەوتووانە بەسەر مردندا، وەکوو چۆن لە پەیمانی کۆندا وەحی بۆ کرابوو. پاشان بۆ قوتابییەکانی دەردەکەوێت و بۆ ماوەی ٤٠ ڕۆژ لەگەڵییان دەمێنێتەوە و پاشان بەرز دەبێتەوە بۆ ئاسمان و لەلای دەستە ڕاستی خودای باوکەوە دادەنیشێت، پاشان جارێکی تر لە ڕۆژی کۆتاییدا دەگەڕێتەوە.