ئیمێرسۆن پاڵمیێری
یاریزانی تۆپی پێی ئیتالی / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئیمێرسۆن پاڵمیێری دۆس سانتۆس (لەدایکبووی ٣ی ئابی ١٩٩٤، ناسراوە بە ئیمێرسۆن پاڵمیێری یان بە سادەیی ئیمێرسۆن، یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەرە و وەک بەرگریکاری چەپ یاری دەکات بۆ یانەی وێستھام یونایتد و ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا. ئیمێرسۆن لە یانەی سانتۆسی خولی بەڕازیل دەستی بەیاریکردن کرد و لە ساڵی ٢٠١٥ ڕووی لە یانەی ڕۆمای خولی ئیتاڵیا کرد و وەرزێک بە خواستن لە یانەی پالێرمۆ بەسەر برد. لە ساڵی ٢٠١٨ لەلایەن یانەی چێڵسی پرێمییەرلیگەوە گرێبەستی لەگەڵدا کرا و لەوێش نازناوی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا و خولی ئەورووپا و جامی سووپەری ئەورووپای بەدەستھێنا. دوای وەرزێک بە خواستن لەگەڵ یانەی لیۆنی فەرەنسی، لە ساڵی ٢٠٢٢ گواسترایەوە بۆ وێستھام، لەوێ بووە تاکە یاریزان کە لە ھەر پێنج پاڵەوانێتی کیشوەری ئەورووپادا سەرکەوتنی بەدەستھێنابێت دوای ئەوەی لە یەکەم وەرزیدا نازناوی خولی کۆنفرانسی ئەورووپی وەرزی ٢٠٢٢–٢٣ بەدەستھێنا.[1]
ئیمێرسۆن پاڵمیێری | |
---|---|
بە پورتوگالی: Emerson Palmieri | |
لەدایکبوون | (١٩٩٤-٠٨-٠٣) ٣ی ئابی ١٩٩٤ (تەمەن ٢٩ ساڵ) Santos، بەڕازیل |
وڵاتی وەرزش | ئیتالیا |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Emerson Palmieri dos Santos |
زمانەکانی ئاخاوتن | پۆرتووگالی |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | بەرگریکار (تۆپی پێ) |
دەستپێکی چالاکی | ٢٠١١ |
ئەندامی تیپی وەرزشی | West Ham United F.C. |
وەرزش | تۆپی پێ |
بەشداربووە لە | جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠ |
خول | پرێمیەرلیگ |
خەڵاتەکان | Knight of the Order of Merit of the Italian Republic |
لە ئاستی نێودەوڵەتیدا، ئیمێرسۆن لە ئاستی خوار تەمەنی ١٧ ساڵان یاری بۆ بەڕازیلی زێدی خۆی کردووە، بەڵام دواتر ئارەزووی خۆی بۆ نوێنەرایەتیکردنی ئیتاڵیا ڕاگەیاند، دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٧ ڕەگەزنامەی ئیتاڵیای پێبەخشرا. لەو کاتەوە بانگھێشتی ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا کراوە، یەکەم یاری نێودەوڵەتی لە ساڵی ٢٠١٨ ئەنجامدا و دواتر بەشداری لە جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠ کرد و پاڵەوانێتییەکەی بەدەستھێنا.