بێتووشی
From Wikipedia, the free encyclopedia
مەلا عەبدوڵڵا کوڕی مەلا محەممەد ناسراو بە عەلامە بێتووشی زانای ئایینی، نووسەر و شاعیرێکی کوردی سەدەی ھەژدەیە. بێتووشی لە شاگردانی ئیبن حاج زانای گەورەی کورد بووە. کەسانێک وەکوو قانع و حاجی قادری کۆیی لە شیعرەکانیاندا وەکوو شاعیر و زانایەکی گەورە ناوی بێتووشییان بردوە. بێتووشی بە تایبەت لە شیعری عەرەبیدا دەستێکی بەرزی بووە. ئەو شیعر و نووسینەکانی بە سێ زمانی عەرەبی، کوردی و فارسی بڵاو کردوەتەوە.[1][2][3]
زانیاریی خێرا عەلامە بێتووشی, لەدایکبوون ...
عەلامە بێتووشی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١١٣٥ی کۆچی (بەرامبەر لەگەڵ ١٧٢٢-١٧٢٣ی زایینی) |
مەرگ | ١٢١٠-١٢١١ی کۆچی (بەرامبەر لەگەڵ ١٧٩٥-١٧٩٦-١٧٩٧ی زایینی) |
شوێنی گۆڕ | گۆڕی ئیمام حەسەن بەسری |
نەتەوە | کورد |
ناوەکانی تر | خانەخەلی بێتووشی |
پیشە | شاعیر، نووسەر، زانای ئایینی |
ئایین | ئیسلامی سوننە (شافعی) |
باوان |
|
خێزان | مەلا مەحموود (برا) |
دایخە