شافعی
مەزهەبێک لە نێو خەڵکی سوننە و کۆمەڵدا / From Wikipedia, the free encyclopedia
زاراوەی شافعی دەرکەوت هەر لە سەرەتا زووەکانی گەشەکردنی خوێندنگە زانستیە جیاوازیەکانی سوننە، بەڵام بە دڵنیایی دەرکەوت لە ژیانی ئیمام محەمەد کوڕی ئیدریس شافعیدا (١٥٠-٢٠٤)کۆچی، کە سەرمەزهەبی شافعی ئەچنەوە سەر ئەو.
بەشێکە لە زنجیرەیەک |
بیروباوەڕ |
پایەکانی ئیسلام · پایەکانی باوەڕ |
خەلیفەکانی ڕاشدین |
ئەبووبەکری سدیق |
چوار پێشەواکە |
ئەحمەد کوڕی حەنبەل |
سەرمەزهەبەکان |
کتێبە سەحیحەکان |
سەحیحی بوخاری |
فیقهی شافعی لە دە رهێنان و ڕێگاکانی پایانکردنیدا پشت ئەبەستێت بەو بنەمایەی کە ئیمام شافعی دایناوە بە شێوەیەکی گشتی، بەڵام پێویست نیە کە بیروڕای فیقهی شافعی لەگەڵ بیروڕای خودی ئیمام شافعیدا یەک بگرێتەوە، بەڵام بنەما (الأصول) و ڕێگەکانی پایانکردن یەکێکە.
ئیمامی شافعی یەکەم کەس بووە کە کتێبێکی تەواوی لە زانستی ناسراو بە (أصول الفقه) نوسیووە ئەمەش لە ڕێگەی کتێبە بەناوبانگەکەی پەیام (الرسالة)، هەروەها کتێبێکی تری نوسیووە (الحجة) ئەمیش هەر کتێبێکی زانستی بوو سەرەتا لە عێراق نوسیویەتی پاشان داینایەوە و هەندێک گۆڕانکاری تێدا ئەنجامدا کاتێک لە قاهیرە دادەنیشت و ناوی نا (الأم)، لە گرنگترین قوتابیەکانی شافعی لە ژیانیدا ئەمانە بوون؛ ڕەبیع کوڕی سولەیمان جیزی، ڕەبیع کوڕی سولەیمان مورادی، بویتی، مزنی و قازی حسەین و لە دوای شافعی؛ بیهقی، ئەبو ئیسحاق شیرازی، نەوەوی، رافعی، غەزالی، ئیبن حەجەر عەسقەلانی، سیوتیی.