ئەبووحەنیفە
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەبووحەنیفە یان ئەبووحەنیفە نوعمان یان نوعمان کوڕی سابت کوڕی زوتتا کوڕی مرزبان، ساڵی ٨٠ک/٦٩٩ز لە دایکبووە لە کووفە و بە نەژاد فارس، و ئەبووحەنیفە زۆربەی ژیانی لەو شارەدا بە فێرخواز و زانا بردە سەر، دوای ئەوەی قورئانی لە بەرکرد لە گەنجیدا بوو لەگەڵ باوکیدا ڕوویکردە ئیشی بازرگانی، و کاتێک زانای گەورە عامر شەعبی چاوی پێی کەوت ئامژچەی بۆکرد کە ئەو لە ئەبووحەنیفەدا زیرەکییەکی گەورە و عەقڵ پێگەیشتووی ئەبینێت و ئامۆژگاری کرد کە بچێتە کۆڕی زاناکان و بە دوای زانستدا بگەڕێت، ئەمیش وەڵامی داواکەی دایەوە و ڕوویکردە زنجیرەی وانەکان، فەرموودەی ئەگێڕایەوە و زمان و ئەدەبی خوێند، و لەەبر ئەوەی زۆر گرنگی ئەدا بەوەی کە ھەموو ئەو زانستانەی ئەوترێتەوە لێی وون نەبێت کاتەکانی ئەبردە سەر بە سەردانی کۆڕەکان بە وەرەقە و قەڵەمەوە، پاشان ڕوویکردە خوێندنی زانستی ووتە (ڕەوانبێژی) تاکو بە شێوەیەک لێھاتوو بوو لەو بوارەدا کە بتوانێت زۆر بە سەرکەوتووانە گفتوگۆی لەگەڵ دەستە جیاوازەکانی تر ئەکرد، پاشان ڕوویکردە زانستی ئیسلامی (فیقھـ) و وانەکانی ئەم زانستەی وەرگرت لای حەماد کوڕی ئەبووسولەیمان، ناوبانگی دەرچوو بە خواناسی، و بازرگانێکی ناوداربوو بە دەستپاکی و ڕاستگۆیی و بەوەفایی.
کێشە لەسەر بێلایەنبوونی ئەم وتارە ھەیە. وادیارە ئەم وتارە بە شێوەیەکی لایەنگرانە نووسراوەتەوە. |
ئیمام ئەبووحەنیفە | |
---|---|
ناو: | ئیمام ئەبووحەنیفە |
ناوی تەواو: | نوعمان کوڕی سابت کوڕی زوتتا کوڕی مرزبان |
ڕێکەوتی لەدایکبوون: | ٨٠ى کۆچی، ٦٩٩ی زایینی |
شوێنی لەدایکبوون: | کووفە، عێراق |
ڕێکەوتی مردن: | ١٥٠ی کۆچی، ٧٦٧ی زایینی |
شوێنی مردن: | بەغدا، عێراق |
مەزھەب: | مەزھەبی حەنەفی |
بیروباوەڕ: | سوننە |
بواری کردوکۆش: | فیقھ |
شوێنەواگری: | قتدە کوری نوعمان، عەلقمە کوری قەیس |
کارتێکەری: | محەمەد کوڕی حەسەن شیبانی، ئەبوویوسف، مالیکی کوڕی ئەنەس |