فارسەکان
گرووپێکی نەتەوەیی ھیندووئەورووپی / From Wikipedia, the free encyclopedia
فارسەکان نەتەوەیەکی ئێرانین کە زیاتر لە نیوەی دانیشتووانی ئێران پێکدێنن.[4] ئەوان چاندێکی ھاوبەشیان ھەیە و بە زمانی فارسی[7][8][9] و ھەروەھا زمانانەی پەیوەندیدارەکان بە فارسییەوە دەدوێن.[10]
فارسیزبانان/پارسیزبانان/مردمان فارس | |
---|---|
ژمارەی سەرجەمی دانیشتووان | |
نز. +٦٠ ملیۆن[1] | |
ناوچەکان بە ژمارەی دانیشتووانی بەرچاو | |
ئێران | سەرجەم دانیشتووان: ٥١-٦٥٪[2][3][4] (ھەروەھا تەبەرییەکان و گیلەکەکان لەخۆدەگرێت)[2][4] |
زمانەکان | |
فارسی و ھەروەھا زمانە ئێرانییەکان | |
ئایین | |
زۆرینە: ئیسلامی شیعە کەمینە: زەردەشتی، مەسیحییەت، بەھایی، سوننە و ئایینەکانی تر[5][6] | |
گرووپە ڕەگەزییە پێوەندیدارەکان | |
گەلانی دیکەی ئێرانی |
فارسەکان سەر بە گرووپی ئارین، بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا، زۆر نەتەوەیان ھەڵگرتووە کە لە ناوچەکە نیشتەجێ دەبوو یان نیشتەجێ بوون و لە ماوەی زۆردا لەگەڵیان تێکەڵبوون، ئەم نەتەوانە بریتین لە عەرەب، یۆنانی، تورک، مەغۆل و ئەوانی تر، بۆ نموونە، ھەزارە لە ئەفغانستان کە نەژادی مەغۆلەکانن لە پاشماوەکانیانەوە، کە ھەزارە لە ڕووی شێوەی چاو و ڕوخسارەوە لە پێکھاتەوە لەگەڵ ڕەگەزی زەرد لێک دەچن، لە کاتێکدا فارسەکان لە ڕۆژئاوای ئێران پەیوەندییەکی و وابەستەییان لەگەڵ کورد و عەرەبدا ھەیە، فارسەکان بە درێژایی مێژوو چەندین دەوڵەت و ئیمپراتۆرییان دامەزراند، وەک ئەخمینییەکان و ساسانییەکان لە سەردەمی پێش ئیسلامدا و ھەروەھا ئەو بنەماڵانەی کە لە سەردەمی پاش ئیسلامی وەک سامانییەکان و ئەوانی تر فەرمانڕەواییان دەکرد. زۆربەی فارسەکان بە موسڵمان دادەنرێن لەسەر بنەمای شیعەی دوازدە ئیمام، لەکاتێکدا فارسەکان لە ناوچە ڕۆژھەڵاتییەکان سوننەن و ھێشتا ڕێژەیەکی کەم لە فارسەکان پەیڕەوی ئایینەکانی پێش ئیسلامن وەک زەردەشتی.[11] [12] ژمارەی فارسەکان نزیکی ٧٨ ملیۆن کەس دەبێت.[13][14]