جامی پاڵەوانییەتی جامی جیھانیی فیفا
خەڵاتی براوەی جامی جیھانیی فیفا / From Wikipedia, the free encyclopedia
جامی پاڵەوانییەتی جامی جیھانیی فیفا جامێکی زێڕینە و خەڵاتی براوەی پاڵەوانییەتییەکەیە، تا ئێستا دوو جۆری لێ بەرھەم ھێنراوە، جامی ژۆل ڕیمێنت لە ١٩٣٠ تا ١٩٧٠ و جامی جیھانیی نوێ لە ١٩٧٠ تا ئێستا. یەکەم جام ناوی «جامی سەرکەوتن» بوو بەڵام دواتر وەک ڕێزلێنانێک لە سەرۆکی سێیەمی فیفا ناوەکەی گۆڕا بۆ جامی ژۆل ڕیمێنت کە خاوەنی بیرۆکەی جێبەجێکردنی پاڵەوانییەتییەکە بوو. بەڵام دوای ئەوەی لە ساڵی ١٩٧٠ بەڕازیل نازناوەکە بۆ جاری سێیەم بەدەست دەھێنێت، جامەکەی بۆ ھەمیشە پێشکەش کرا و بووە موڵکی خۆیان.
زانیاری گشتی | |
---|---|
وەرزش | تۆپی پێ |
دامەزراو | ئوروگوای١٩٣٠ |
ژمارەی پێشبڕکێکان | ٢١ |
بەڕێوەبەر(ان) | فیفا |
شێواز | چوار ساڵ جارێک |
بەشداربووان |
|
وێبگە | ماڵپەڕی فەرمی |
شوێنەکانی کۆتایی | |
پاڵەوان | ئەرژەنتین(٣جار) |
1st runners-up | بەڕازیل (٥ جار) |
2nd runners-up |
بۆیە فیفا بیری لە دروستکردنی جامێکی نوێ کردەوە. لە ١٩٧٤دا ئەو جامەی ئێستا ھەیە دروست کرا. بەڵام ئەو جامەی کە پێشکەشی بەڕازیل کرا لە ١٩٨٣دا دزرا و تا ئێستایش نەدۆزراوەتەوە، وا بیردەکرێتەوە ئەم جامە لەلایەن دزەکانەوە توانرابێتەوە و لە ناوبرابێت. ھەڵبژاردەی بەڕازیل، زۆرترین جار نازناوەکەی بەدەست ھێناوە لە ساڵەکانی: ١٩٥٨، ١٩٦٢، ١٩٧٠، ١٩٩٤، ٢٠٠٢. ھەروەھا ھەڵبژاردەی ئیتالیا لە ساڵەکانی: ١٩٣٤، ١٩٣٨، ١٩٨٢، ٢٠٠٦. لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە ساڵەکانی :١٩٥٤، ١٩٧٤، ١٩٩٠، ٢٠١٤ چوار جار نازناوەکەیان بەدەست ھێناوە.هەروەها هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرژەنتین لە ساڵەکانی ١٩٧٨، ١٩٨٦، ٢٠٢٢ جامەکەی بەدەستهێناوە. دوایین پاڵەوانییەتیش لە قەتەر بوو کە ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین بوو بە پاڵەوان.[1]