دوورشاروکین
From Wikipedia, the free encyclopedia
دوورشاروکین یا دوورشاروخین (بە عەرەبی: دور شروکین، سوریانی: ܕܘܪ ܫܪܘ ܘܟܢ) پایتەختی ئاشوور بووە لە سەردەمی سەرگۆنی دووەمی ئاشووردا. خۆرساباد گوندێکە لە باکووری عێراق و ١٥ کم لە باکووری ڕۆژھەڵاتی مووسڵەوە دوورە، و گوندێکی مۆدێرنە لە پارێزگای نەینەوا لە دەشتی نەینەوا لە باشووری کوردستان لە عێراق. شارە گەورەکە بە تەواوی لە دەیەی پێش ٧٠٦ پێش زایین دروستکراوە. دوای مردنی چاوەڕواننەکراوی سەرگۆن لە شەڕدا، پایتەختەکە بە دووری ٢٠ کم بەرەو باشوور گواسترایەوە بۆ نەینەوا.
زانیاریی خێرا دوورشاروکین, وڵات ...
دوورشاروکین | |
---|---|
شوێنەوار | |
ܕܘܪ ܫܪܘ ܘܟܢ - Dur-Sharrukin - دور شروکین | |
وڵات | کوردستان عێراق |
ھەرێم | ھەرێمی کوردستان |
پارێزگا | نەینەوا |
قەزا | مووسڵ |
شوێن | باکووری مێزۆپۆتامیا |
بەرواری ھەڵکۆڵین | ١٨٤٢-١٨٤٤، ١٨٥٢-١٨٥٥، ١٩٢٨-١٩٣٥، ١٩٥٧ |
شوێنەوار ناسان | پاوڵ ئێمیل بۆتا، یوجین فلاندین، ڤیکتۆر پلەیس، ئێدوارد چیێرا، گۆردۆن لاود، ھامیلتۆن داربی، فوئاد سەفار |
دامەزراندن | لە دەیەی پێش ٧٠٦ پێش زایین |
جێھێڵراو | نزیکەی ٦٠٥ پێش زایین |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ٢٫٨٨ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٫١١ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٣٠٢ مەتر (٩٩١ پێ) |
دایخە