نەیڤەر
From Wikipedia, the free encyclopedia
نەیڤەر (بە ھانگولی: 네이버) پلاتفۆرمێکی ئۆنلاینە لە کۆریای باشوور کە لەلایەن کۆمپانیای ناڤێر بەڕێوەدەبرێت. لە ساڵی ١٩٩٩ وەک یەکەم وێب پۆرتاڵ لە کۆریای باشوور دەستیپێکرد کە بزوێنەری گەڕانی تایبەتی خۆی پەرەپێبدات و بەکاریبھێنێت
زانیاریی خێرا ناڤێر, دامەزران ...
ناڤێر | |
---|---|
دامەزران | ٢ی حوزەیرانی ١٩٩٩ |
وڵات | کۆریای باشوور |
ئەندامی | OpenStreetMap Foundation |
خاوەن | کۆمپانیای ناڤێر |
زمان | کۆری |
بەرھەمەکان و ماددەکان | web portal |
وێبگە | https://www.naver.com/ |
Terms of service URL | https://policy.naver.com/policy/service.html |
بەستەری سیاسەتی پاراستن | https://policy.naver.com/policy/privacy.html |
دایخە
تا مانگی ئەیلولی ٢٠١٧، بزوێنەری گەڕانەکەی ٧٤.٧%ی سەرجەم گەڕانەکانی وێبی لە کۆریای باشوور پێك دەهێنا و ٤٢ ملیۆن بەکارهێنەری تۆماركراوی هەبووە. زیاتر لە ٢٥ ملیۆن کۆری نەیڤەریان كردبوو بە بزوێنەری گەڕانی سەرەكی لە ئامێرەكانیان و لە بەرنامەكەشیی لە مۆبایل ڕۆژانە ٢٨ ملیۆن سەردانیکەری هەیە. نەیڤەر بە 'گوگڵی کۆریای باشوور'یش ناوزەد کراوە.[1]
بەهۆی بەرزبوونەوەی ناوبانگەکەی لە ژاپۆن، ئێستا نەیڤەر کێبڕکێ لەگەڵ کاکاو دەکات بۆ ئەوەی ببێت بە ژمارە یەک لە بازاڕی ژاپۆن بۆ ڕۆمانی وێب و کۆمیکی وێبدا.[2]