ھێرشی ٢٠٢٤ی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل
ھێرشی سەربازیی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل / From Wikipedia, the free encyclopedia
لە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٤، لە کاتی شەڕی ئیسرائیل و حەماس، کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەکارھێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و مووشەکی کروز و بالیستیکی ھێرشێکی بە ناوی ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستی (بە فارسی: وعد صادق، لاتینی: va'de-ye sādeq) بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد.[18][19] ئەمە یەکەمین ھێرشی ڕاستەوخۆی ئێرانە بۆ سەر ئیسرائیل لە دەستپێکردنی شەڕی بریکاریی ئێران و ئیسرائیلەوە.[20] ئەم ھێرشانە وەڵامی ئێرانە بۆ بۆردومانەکەی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق لە ١ی نیسان.
ھێرشی ٢٠٢٤ی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل | |||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|
بەشێک لە شەڕی ٢٠٢٣ی ئیسرائیل و حەماس، قەیرانی دەریای سوور، ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق | |||||||
نەخشەکە ئیسرائیل (پرتەقاڵی) و ئێران (سەوز) لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست نیشان دەدات | |||||||
| |||||||
شەڕکەرەکان | |||||||
فەرماندە و سەرکردەکان | |||||||
|
| ||||||
یەکە تێوەگڵاوەکان | |||||||
ستافی گشتی[9]
|
| ||||||
زەرەر و زیانە گیانییەکان | |||||||
|
ئیسرائیل: (بەپێی گوتەی ئێران)
ئیسرائیل: (بەپێی گوتەی ئیسرائیل)
| ||||||
چەند وڵاتێک لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست چەند کاتژمێرێک پێش ئەوەی ئێران ھێرشەکە بۆ سەر ئیسرائیل لە نیوەی شەوی ١٣ی نیسانی ٢٠٢٤ ئەنجام بدات، ھاتووچۆ و ڕێڕەوی ئاسمانیی خۆیان داخست. ئیسرائیل سیستەمی Arrow ٣ و مەنجەنیقی داودی بەکارھێنا بۆ خستنە خوارەوەی مووشەک و درۆنەکان.[21][22] ھێزی ئاسمانی و هێزی دەریایی ئەمریکا و بەریتانیا و ئوردن ھاوکار بوون لە خستنەخوارەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران،[23] و دواتر فەرەنسا لەسەر داوای ئوردن دەستوەردانی کرد، ھێزی دەریایی خۆی بۆ بەردەستخستنی ڕادارەکان جێگیر کرد.[24][25] ئوردن ڕای گەیاند کە بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی ھاووڵاتیانی خۆی، ڕێگری لەو تەنانە کردووە کە بەسەر ئاسمانیی وڵاتەکەی دەسوڕێنەوە.[26]