ئوردن
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەردەن یان ئوردون یان بە فەرمی شانشینی ئوردونی ھاشیمی (بە عەرەبی: المملکة الأردنية الهاشمية، Al-Mamlakah al-ʾUrdunniyyah al-Hāšimiyyah) وڵاتێکی عەرەبی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستە دەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای کیشوەری ئاسیاوە، ڕووبەری خاکەکەی ٨٩٬٢١٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە و ژمارەی دانیشتووانەکەی شەش ملیۆن کەس دەبێت. دراوسێکانی ئوردن ئەمانەن: لە باکوورەوە سووریا، لە باشووری خۆرھەڵاتەوە عەرەبستانی سەعوودی، لە باکووری ڕۆژھەڵاتیشەوە عێراق، لە خۆرئاواوە ئیسرائیل و کەنارەکانی خۆرئاوای ڕووباری ئوردن سنووریان لەگەڵ ئەو وڵاتەدا ھەیە، لە باشووریشەوە ٢٦ کیلۆمەتر سنووری ئاوی لە کەنداوی عەقەبەدا ھەیە لەگەڵ ئەمانەشدا لە ناو وڵاتانی عەرەبیدا ئوردن کەمترین سنووری ئاوی ھەیە پایتەختی ئەم وڵاتە شاری عەممانە.
زانیاریی خێرا شانشینی ئوردونی ھاشیمیالمملكة الأردنية الهاشمية, زمانە فەرمییەکان ...
شانشینی ئوردونی ھاشیمی المملكة الأردنية الهاشمية |
|||||
---|---|---|---|---|---|
سروود: الله، الوطن، الملك | |||||
پایتەخت | عەممان | ||||
زمانە فەرمییەکان | عەرەبی | ||||
دەوڵەت | پاشایەتی مەشرووتە | ||||
- | پاشا | عەبدوڵڵای دووھەم | |||
- | سەرۆک وەزیران | مەعرووف البەخیت | |||
- | ئاو (%) | ٠.٨٪ | |||
ژمارەی دانیشتوان | |||||
- | بەراوردی | ١٠٬٤٢٨٬٢٤١ | |||
- | سەرژمێریی ٢٠١٠[1] | ٦٬٤٠٧٬٠٨٥ |
دایخە