ھەڵبژاردەی تۆپی پێی نێجیریا
From Wikipedia, the free encyclopedia
ھەڵبژاردەی تۆپی پێی نێجیریا کە نازناوی ھەڵۆیە نایابەکانیان ھەیە، ھەڵبژاردەی تۆپی پێی نەتەوەی نێجیریایە کە لەلایەن فیدڕالیی تۆپی پێی نێجیریا (NFF) کۆنتڕۆڵکراوە. ئەوان بۆ سێ جار جامی نەتەوەکانی ئەفریقایان بەرزکردۆتەوە، کە نوێترینییان لە ٢٠١٣ بوو، پاش ئەوەی بورکینافاسۆیان بە شکست ھێنا لە یاری کۆتاییدا. ھەڵۆیە نایابەکان بە باشترین ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەفریقی دەناسرێن بەھۆی دەستکەوت و تۆمارە زۆرەکانییان.[1]
لە ١٤ی نیسانی ١٩٩٤، ھەڵۆیە نایابەکان پلەی پێنجەمییان ھێنا لە ڕیزبەندی باشترین ھەڵبژاردەکانی تۆپی پێی ئەفریقا، بەرزترین کە یانەیەکی ئەفریقی ھێناوییەتی. بەدرێژایی مێژووەوە، یانەکە شەش جار بەشداریییان لە جامی جیھانیی فیفا کردووە حەوت جامی جیھانییەکانی فیفا، ئەوان تەنھا بەشدارییان لە جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦ نەکرد وە بۆ ٣ جار گەییشتوون بە قۆناغی ١٦ی جامی جیھانیی فیفا. یەکەم بەشدارییان لە جامی جیھانی جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٤ بوو.