یاری کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٢
From Wikipedia, the free encyclopedia
یاری کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٢ کە زیاتر بە یاری کۆتایی یۆرۆی ٢٠١٢ ناسراوترە، یاری ژمارە ٣١ی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٢ یە و ڕۆژی ١ی تەممووزی ٢٠١٢ و ئۆڵۆمپیی کیێڤی پایتەختی ئوکراینای بۆ دیاریکرا. تێیدا هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا بوو بە پاڵەوان. و یەکەم هەڵبژاردە بوو کەتوانی دوو نازناوی یۆرۆی یەک لەدوای یەک بەدەست بهێنێت دوای بردنەوی لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا بە ئەنجامی ١-٠ لە یۆرۆی ٢٠٠٨ و بردنەوەی لە ئیتاڵیا بەئەنجامێکی چاوەڕوانکراو ٤-٠ لە یۆرۆی ٢٠١٢. یەکەم هەڵمژاردە بوو کەتوانی سێ نازناوی یەک لەدوای یەک بباتەوە کە یۆرۆی ٢٠٠٨ و جامی جیهانی فیفای ٢٠١٠ و یۆرۆی ٢٠١٢ن.
بەم بردنەوەیە ئیسپانیا بەشداریکردنی لە جامی کیشوەرەکان ٢٠١٢ی بەرازیل مسۆگەرکرد.