جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠
From Wikipedia, the free encyclopedia
جامی جیھانیی فیفا ٢٠١٠ یاخود مۆندیالی ٢٠١٠ نۆزدەیەمین جامی جیھانیی بوو کە.[1][2][3] لە وڵاتی ئەفریقای باشوور[4][5] کرا ، لە حوزەیران تا ١١ی تەممووزی ٢٠١٠ بەڕێوەچوو داواکاری بۆ میوانداری کردنی ئەم خوولەی پاڵاوانییەتیەکە تەنها بۆ وڵاتانی کیشوەری ئەفریقا بوو دوای پێشکەشکردنی داواکان لە ساڵی ٢٠٠٤ فیفا باشووری ئەفریقای هەڵبژارد لە نێوان میسڕ و مەغریب بۆ ئەوەی ببێتە یەکەم وڵاتی ئەفریقی کە میوانداری جامی جیهانی بکات ، یارییەکان له ١٠ یاریگا لە ٩ شاری جیاوازی ئەفریقای باشوور ئەنجامدرا و یەکەم یاری خوولەکە لە نێوان هەڵبژاردای ئەفریقای باشوور و مەکسیک لە یاریگای سۆکەر ستی لە جۆھانسبێرگ گەورەترین شاری وڵاتەکە بە ئامادەبوونی زیاتر لە ٨٤ هەزار هاندەر بەڕێوەچوو.
وردەکارییەکانی خول | |
---|---|
وڵاتی خانەخوێ | ئەفریقای باشوور |
ڕۆژانی بەڕێوەچوون | ١٢ / ٦ / ٢٠١٠ - ١١ / ٧ / ٢٠١٠ |
ژمارەی بەشداربووان | ٣٢ |
ژمارەی یاریگا | ١٠ (لە ٩ شاری خانەخوێ) |
پلەکانی کۆتایی | |
قارەمانەکان | ئیسپانیا (جاری یەکەم) |
پلەی دووەم | ھۆلەند |
پلەی سێیەم | ئەڵمانیا |
پلەی چوارەم | ئوروگوای |
ئامارەکانی خول | |
ژمارەی یارییەکان | ٦٤ |
باشترین گۆڵکەر(ان) | دییگۆ فۆڕلان ، ویسڵی شنایدەر ، تۆماس مۆڵەر ، دەیڤد ڤیا (٥ گۆڵ) |
باشترین یاریکەر | دێیگۆ فۆڕڵان |
٢٠٠٦ → ٢٠١٤ ← |
سی و دوو هەڵبژاردە لەم خوولە بەشدارییان کرد کە لە یاریی کۆتاییدا هەڵبژاردەی ئیسپانیا توانی بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر هەڵبژاردەی ھۆڵەندا بباتەوە دوای ئەوەی ئەندرێس ئەنیێستا لە خولەکەی ١١٦ ی کاتی زیادکراو گۆڵێکی تۆمارکرد و ئیسپانیای کردە براوە[6][7][8] لەپاڵ ئەوەدا ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا بەبردنەوە لە ئۆڕگوای بە ئەنجامی ٣ - ٢ پلەی سێیەمی بەدەستهێنا و پلەی چوارەمیش ئۆڕگوای.[9][10][11]