یۆھان کرۆیف
یاریزان و ڕاهێنەری تۆپی پێی هۆڵەندی / From Wikipedia, the free encyclopedia
یۆھان ھنریک کرۆیف (ھۆڵەندی: [ˈjoːɦɑn ˈkrœyf] ( گوێگرتن)؛ لەدایکبووی ٢٥ی نیسانی ١٩٤٧ - مردووی ٢٤ی ئازاری ٢٠١٦) یاریزان و ڕاهێنەری تۆپی پێی پیشەیی هۆڵەندی بوو. وەک یاریزانێک، لە ساڵانی ١٩٧١ و ١٩٧٣ و ١٩٧٤دا سێ جار خەڵاتی بالۆن دۆری بە دەست هێناوە.[2] کرۆیف هاندەری فەلسەفەی تۆپی پێی ناسراو بە تۆتال تۆپی پێ بوو کە لەلایەن رینوس میچلزەوە دۆزرایەوە، و بە شێوەیەکی فراوان بە یەکێک لە گەورەترین یاریزانەکانی مێژووی تۆپی پێ دادەنرێت و یەکێک لە گەورەترین ڕاهێنەران.[3][4][5][6][7]
زانیاری کەسایەتی | |||||||||||||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
ناوی تەواو | هێنریک یۆهانس کرۆیف | ||||||||||||||||||||
ڕێکەوتی لەدایکبوون | (١٩٤٧-0٤-٢٥) ٢٥ی نیسانی ١٩٤٧ | ||||||||||||||||||||
شوێنی لەدایکبوون | ئامستردام ، هۆڵەندا | ||||||||||||||||||||
ڕێکەوتی مردن | ٢٤ی ئازاری ٢٠١٦(٢٠١٦-٠٣-٢٤) (٦٨ ساڵ ژیاوە) | ||||||||||||||||||||
باڵا | ١،٧٨م[1] | ||||||||||||||||||||
جێگای یاریکردن | ناوەڕاست | ||||||||||||||||||||
ئەزموونی گەنجی | |||||||||||||||||||||
١٩٥٧-١٩٦٤ | ئایاکس ئامستردام | ||||||||||||||||||||
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ* | |||||||||||||||||||||
ساڵەکان | یانەکان | یاری† | (گۆڵ)† | ||||||||||||||||||
١٩٦٤-١٩٧٣ | ئایاکس | ٢٤٠ | (١٩٠) | ||||||||||||||||||
١٩٧٣-١٩٧٨ | بارسێلۆنا | ١٤٨ | (٤٨) | ||||||||||||||||||
١٩٧٨-١٩٧٩ | لۆس ئەنجلس ئەزتیکس | ٢٣ | (١٤) | ||||||||||||||||||
١٩٨٠-١٩٨١ | واشنتۆن دیپلۆماتس | ٣٠ | (١٢) | ||||||||||||||||||
١٩٨١ | لیڤانتی | ١٠ | (٢) | ||||||||||||||||||
١٩٨١-١٩٨٣ | ئایاکس | ٣٦ | (١٤) | ||||||||||||||||||
١٩٨٣-١٩٨٤ | فاینۆرد | ٣٣ | (١١) | ||||||||||||||||||
سەرجەم | ٥١٤ | (٢٩١) | |||||||||||||||||||
هەڵبژاردەی نیشتمانی | |||||||||||||||||||||
١٩٦٦-١٩٧٧ | هۆڵەندا | ٤٨ | (٣٣) | ||||||||||||||||||
ڕاهێنەرایەتی | |||||||||||||||||||||
١٩٨٥-١٩٨٨ | ئایاکس | ||||||||||||||||||||
١٩٨٨-١٩٩٦ | بارسێلۆنا | ||||||||||||||||||||
٢٠٠٩-٢٠١٣ | کاتالۆنیا | ||||||||||||||||||||
خەڵاتەکان
| |||||||||||||||||||||
|
لە کۆتاییەکانی شەستەکانی سەدەی رابردوو و سەرەتای حەفتاکاندا ، تۆپی پێی هۆڵەندی لە ئاستێکی نیمچە پیشەیی و نادیارەوە بەرزبووەوە بۆ ئەوەی ببێت بە تۆپی پێی بەهێز لە وەرزشەکەدا.[8][9] کرۆیف سەرکردایەتی هەڵبژاردەی تۆپی پێی هۆڵەندای کرد بەرەو کۆتایی جامی جیهانیی فیفای ١٩٧٤ برد و تۆپی زێڕینی وەک باشترین یاریزانی پاڵەوانیەتیەکە وەرگرت.[10] لە کۆتاییەکانی مۆندیالی ١٩٧٤، ئەو جوڵەیەکی ئەنجامدا کە دواتر ناوی لێنرا، "سووڕانەوەی کرۆیف"، جوڵەیەک کە بە شێوەیەکی فراوان لە یاری سەردەمی دا دووبارە کرایەوە.[11] دوای بەدەستهێنانی پلەی سێیەم لە یۆرۆی ١٩٧٦، کرۆیف رەتی کردەوە لە مۆندیالی ١٩٧٨ بەشدار بێت، دوای ئەوەی هەڕەشەی ڕفاندنی خۆی خێزانی لێ دەکرا لە شاری بارسێلۆنا.[12] لەسەر ئاستی یانەک، کرۆیف لە ئایاکس دەستی بە پیشەی کرد، لەوێ هەشت نازناوی خولی نایابی هۆڵەندا و سێ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا و یەک جامی ئینتەرکۆنتیننتال بردەوە.[13] لە ساڵی ١٩٧٣ کرۆیف بەرامبەر بڕی پێوانەیی جیهانی ڕووی کردە یانەی بارسێلۆنا، و بووە یارمەتیدەر بۆ بەدەستهێنانی لالیگا لە یەکەم ساڵی لەگەل یانە ئیسپانیەکە، و خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەورووپا بەدەستهێنا. دوای وازهێنانی لە تۆپی پێ لە ساڵی ١٩٨٤، کرۆیف زۆر سەرکەوتوو بوو لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی ئایاکس ئامستردام و دوای یانەی بارسێلۆنا. ئەو دوای ڕاهێنانەکەی وەک ڕاوێژکارێکی کاریگەر بۆ هەردوو یانەکە مایەوە. هەروەها کوڕەکەی جۆردی تۆپی پێی پیشەیی کردووە.
لەوەتەی ١٩٧٠وە جلی ژمارە ١٤ لەبەر دەکات، (تەنھا لە بەرشلۆنە و فاینۆر کە بە ڕێزەوە ژمارە ٩ و ١٠ی پێبەخشرابوو) ڕەوتێکی بۆ دیاریکرا لەلایەن یاریزانەکان، ئەگەر ڕێگەبدرێت، بتوانێت ژمارەی جلوبەرگ ھەڵبژێرێت لە یەک بۆ یازدە لە دەرەوەی ھێلی دەستپێکەری ئاسایی.[10] لە ١٩٩٩ کرۆیف لە ھەڵبژاردنێک کە لەلایەن فیدراسیۆنی نێودەولەتی مێژووی تۆپی پێ & سەرژمێری ڕیکخرابوو دەنگی دا بە یاریزانە ئەوڕووپیەکانی سەدە، و بە پلەی دووەم ھات لە دوای پێلێ لە ڕاپرسی یاریزانی جیھانی سەدە.[14] و پلەی سێیەم ھات لە دەنگدانێک کە لەلایەن گۆڤارێکی فەرەنسی بەناوی (France Football) ڕێکخرابوو کە ڕاوێژ بە وەرگرانی پێشووی خەڵاتی Ballon-d'Or بکرێت بۆ ئەوەی یاریزانەکانی پێشووی سەدە ھەڵبژێرن.[15] ھەروەھا لە ١٩٩٨ لە تیمی جیھانی سەدەی بیستەم بوو. و لە ٢٠٠٢ لە تیمی جامی جیھانی فیفا، لە ٢٠٠٤ ناوی خرایە ١٠٠ەم یاریزانە مەزنەکانی فیفا.[16]
بە یەکێک لە کاریگەرترین کەسایەتییەکانی مێژووی تۆپی پێ دادەنرێت.[17][18] شێوازی یاری و فەلسەفەی تۆپی پێ کاریگەری لەسەر بەڕێوەبەران و یاریزانانی وەک یەک داناوە.[19] ئایاکس ئامستردام و یانەی بارسێلۆنا لە ناو ئەو یانانەدان کە ئەکادیمیای گەنجانیان لەسەر بنەمای شێوازی ڕاهێنەریی کرۆیف پێشخستووە.[20] فەلسەفەی ڕاهێنەریی یارمەتی دا بناغەی ژیانەوەی سەرکەوتنە نێودەوڵەتی ئایاکس لە ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی رابردوو دا، [21] و سەرکەوتنەکانی تۆپی پێی ئیسپانی لە هەردوو ئاستی یانەکە و نێودەوڵەتی لە ماوەی ساڵانی ٢٠٠٨ بۆ ٢٠١٢ بە بەڵگەی کاریگەری کرۆیف لەسەر تۆپی پێی هاوچەرخ باس کراوە.[22] و بە وتەی خۆیی یۆهان نێیسکنس "ئەگەر سەیری گەورەترین یاریزانەکانی مێژوو بکەیت، زۆربەیان نەیانتوانی ڕاهێنەری بکەن. ئەگەر سەیری گەورەترین ڕاهێنەرەکانی مێژوو بکەیت، زۆربەیان یاریزانێکی باش نەبوون یۆهان کرۆیف هەردوو کاری کرد – و بە شێوازێکی زۆر دڵخۆشکەر".[23]