خولی نایابی ھۆڵەندا
خولی تۆپی پێ / From Wikipedia, the free encyclopedia
خولی نایابی ھۆڵەندا یان ئێردیڤێژی (گۆکردنی ھۆڵەندی: [ˈeːrədivizi]) بەرزترین ئاستی تۆپی پێیە لە هۆڵەندا، خولەکە لە ساڵی ١٩٥٦ دامەزرا دوای دوو ساڵ لە دەستپێکردنی تۆپی پێی پیشەیی لە هۆڵەندا. بە یەکێک لە باشترین خولی ئەورووپا دادەنرێت و بە شێوەیەکی فراوان بە یەکێک لە باشترین خولەکانی جیهان دادەنرێت. لە وەرزی ٢٠٢٣-٢٤ لە ڕیزبەندی شەشەم باشترین خولی ئەوروپادایە لەلایەن یوفا.[1] لە ئێستادا یانەی پی سی ڤی ئایندھۆڤن براوەی خوولەکەیە دوای ئەوەی توانی بۆ جاری ٢٥ــەم لە مێژووی خۆیدا ببێت بە پاڵەوان
دامەزراندن | ١٩٥٦ (٦٨ ساڵ) |
---|---|
ناوچە | هۆڵەندا |
ژمارەی تیمەکان | ١٨ |
شیاو بۆ | خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا خولی ئەورووپا خولی کۆنفرانسی ئەورووپا |
جامی نێوخۆیی | جامی ھۆڵەندا جامی سووپەری ھۆڵەندا |
کۆتا پاڵەوان | یانەی ئایندھۆڤن (٢٥ـەم نازناو) |
سەرکەوتووترین یانە | ئایاکس (٣٦ نازناو) |
ماڵپەڕی فەرمی | Eredivisie.nl |
خولی نایابی هۆڵەندا (ئێردیڤیزی) لە ١٨ یانە پێکهاتووە هەر یانەیەک لە ماوەی وەرزەکەدا دوو جار هەموو ڕووبەڕووی یانەکانی تر دەبێتەوە، جارێک لە یاریگای خۆی و جارێک لە یاریگای یانەی بەرامبەر ، لە کۆتایی هەر وەرزێکدا، هەردوو یانەی کۆتایی ڕێزبەندی ئۆتۆماتیکی بۆ ئاستی دووەمی سیستەمی خولی هۆڵەندی دادەبەزێت، دادەبەزنە خولی پلەیەکی هۆڵەندا (ئێرێست دیڤیزی) ، لە کاتێکدا پاڵەوان و دووەمی خولی پلە یەکی هۆڵەندا (ئیرستێ دیڤیزی) ئۆتۆماتیکی سەردەکەون بۆ خولی نایابی هۆڵەندا (ئێردیڤیزی).
خولی نایابی هۆڵەندا لە ١٨ یانە پێکدێت. هەر یانەیەک لەماوەی ئەم وەرزەدا دووجار لەگەڵ هەموو یانەیەکی تر یاری دەکات، جارێک لە یاریگای خۆی و جارێکیش لە دەرەوەی یاریگا. لەکۆتایی هەر وەرزێکدا ئەو دوو یانەیەی لە ڕیزبەندی خوارەوەی خولەکەیە ، دادەبەزێنرێن بۆ ئاستی دووەمی سیستمی خولی هۆڵەندی، ئەویش خولی پلە یەکی هۆڵەندا (ئیرست دیڤزی) ، لەکاتێکدا پاڵەوان و دووەمی خولی پلەیەکی هۆڵەندا بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی سەردەکەوێتە خولی نایابی هۆڵەندا . ئەو یانەیەی لە خوارەوەی خولی ئێرێدیڤیزەوە پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە دەچێتە قۆناغی کۆتایی بەرزبوونەوە/دابەزین و شەش یانە پلە بەرزەکانی خولی ئیرستێ .
یانەی ئەیاکس ئەمستەردام زۆرترین نازناوی خولی نایابی هۆڵەندای بەدەستهێناوە بە ٣٦ نازناو، ئایندهۆڤن لە دوای ئەویشدایە بە ٢٤ نازناو، فاینۆردیش بە ١٦ نازناو لە دوای ئەویشەوەیە، لە ساڵی 1965ەوە ئەم سێ یانەیە جگە لە سێ نازناوی خولی نایابی هۆڵەندا هەموو نازناوەکانیان بەدەستهێناوە (نازناوەکانی ساڵی ١٩٨١ و ٢٠٠٩ یانەی ئەیزێد ئەلکمار بەدەستی هێنا و ئێف سی تڤێنتی لە ساڵی 2010 نازناوەکەی بەدەست هێنا ). ئەیاکس و ئایندهۆڤن و فاینۆرد بە " سێ گەورە " یان "سێ سەرەکی نەریتی" تۆپی پێی هۆڵەندا ناسراون . ئەوان تاکە یانەن لە فۆڕمی ئێستای خۆیاندا کە هەرگیز لە خولی نایابی هۆڵەندا دانەبەزیون. یانەی ئۆترێخت بەرهەمی یەکگرتنەوەی سێ یانەی ئەو شارەیە لە ساڵی ١٩٧٠، کە یەکێکیان بە ناوی ڤی ڤی دۆس هەرگیز لە خولی نایابی هۆڵەندا دانەبەزیبوو.
لە ساڵی ١٩٩٠ تا ١٩٩٩ ناوی فەرمی خولەکە بریتی بوو لە PTT Telecompetitie (لە دوای ئەوەی سپۆنسەرەکەی، PTT Telecom)، کە گۆڕدرا بۆ KPN Telecompetitie (چونکە PTT Telecom ناوەکەی گۆڕی بۆ KPN Telecom) لە ساڵی ١٩٩٩ و بۆ KPN Eredivisie لە ساڵی ٢٠٠٠ لە ساڵانی ٢٠٠٢ تا ٢٠٠٥ خولەکە ناوی (هۆڵەندا گازینۆی ئێریدیڤیسی بوو). لە وەرزی ٢٠٠٥-٢٠٠٦ەوە خولەکە لەلایەن Vriendenloterij (تیروپشک)ەوە سپۆنسەر دەکرێت، بەڵام بەهۆی هۆکاری یاساییەوە نەتوانرا ناوەکەی بە خولەکەوە ببەسترێتەوە (حکومەتی هۆڵەندا دژی ناوەکە بوو، چونکە Eredivisie دەیکرد، دوای سپۆنسەری گازینۆی هۆڵەندا ، دیسانەوە لەلایەن کۆمپانیایەکەوە سپۆنسەر بکرێت کە یارییەکانی چانس دابین دەکات).
لە مانگی ئابی ٢٠١٢دا، ئاشکرا کرا کە سەرمایەدار ڕوپەرت مردۆک مافی ناوی ئێریدیڤیسی بۆ ماوەی ١٢ ساڵ بە حیسابی یەک ملیار یۆرۆ مسۆگەر کردووە، کە لە وەرزی ٢٠١٣-٢٠١٤ دەستی پێکردووە. لە چوارچێوەی ئەم گرێبەستەدا، پێنج گەورەترین یانەی ئێریدیڤیس بڕیار بوو ساڵانە پێنج ملیۆن یۆرۆ وەربگرن. لە ساڵی ٢٠٢٠ بەهۆی پەتای کۆڤید-19 خولی نایابی هۆڵەندا بۆ ئەوساڵە ڕاگیر .