ئۆپێک
From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕێکخراوی وڵاتانی ھەناردەکاری نەوت یان ئۆپێک (بە ئینگلیزی: Organization of the Petroleum Exporting Countries) کوتکراوەی (بەئینگلیزی: OPEC)، ڕێکخراوێکی نێونەتەوەییی نەوتییە کە لە ١٤-٩-١٩٦٠دا لەلایەن وڵاتانی ئێران، ڤێنێزوێلا، عێراق، عەرەبستان و کووەیت، بە ئامانجی سنووردارکردنی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت و یارمەتیدان بە گرانترکردنی، لە بەغدا دامەزرا.[1]
یەکەم سکرتێری گشتیی ئۆپێک لە ساڵی ١٩٦١ەوە ھەتا ساڵی ١٩٦٤ ئێرانی بوو و تاکوو ئێستا ئێران نۆ جار سەرۆکایەتی ڕێکخراوی ئۆپێکی لە ئەستۆ بووە.[2]