ئەمۆنیا
ئاوێتەی کیمیایی / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەمۆنیا ئاوێتەیەکی کیمیاییی نائەندامییە، لە نایترۆجین و ھایدرۆجین دروست بووە و NH3 فورمووڵەکەیەتی. ھایدریدێکی دوانیی جێگیر و ساکارترین ھایدریدی نیکتۆجینە. ئەمۆنیا گازێکی بێڕەنگە و بۆنێکی تیژی ھەیە. لە باری ژینناسییەوە، پاشماوەیەکی نایترۆجینیی باوە.
لە گەلێک وڵاتدا بە ماکەیەکی مەترسیدار پۆلێنراوە.[1] بەرھەمھێنانی پیشەسازانەی جیھانیی ئەمۆنیا لە ٢٠٢١دا ٢٣٥ ملیۆن تۆن بووە.[2][3] ئەمۆنیا لە سروشتدا باوە و لە –٣٣٫٣٤ پلەی سەدیدا دەکوڵێت.