بیابانی عەرەبی
From Wikipedia, the free encyclopedia
بیابانی عەرەبی (بە عەرەبی: ٱلصَّحْرَاء ٱلْعَرَبِيَّة) بیابانێکی گەورەی گەرمەتاوە لە خۆڕئاوای کیشوەری ئاسیا. لە یەمەنەوە درێژ دەبێتەوە بۆ کەنداوی فارس و عوممان لەوێشەوە بۆ ئوردن و عێراق. زۆربەی نیمچەدوورگەی عەرەبی داگیرکردووە، ڕووبەرەکەی ٢٬٣٣٠٬٠٠٠ کیلۆمەتر دووجایە (٩٠٠٬٠٠٠ میلی چوارگۆشە) چوارەم گەورەترین بیابانی ھەموو جیھانە، گەورەترین بیابانە لە ئاسیا. چەقی بیابانەکە پێی دەڵێن ڕوبع ئەلخەلی (گەڕەکی چۆڵ) یەکێکە لە گەورەترین پلێتەکانی زەوی کە بە لمی مردوو داپۆشراوە.
بیابانی عەرەبی | |
---|---|
بەشێکە لە | landmass، جوگرافیای عەرەبستانی سعوودی |
بابەتی لاوەکی | geology of Saudi Arabia، wildlife of Saudi Arabia |
ناو بە زمانی فەرمی | ٱلصَّحْرَاء ٱلْعَرَبِيَّة |
کیشوەر | ئاسیا |
پۆتانی شوێن | ١٨°١٦′٢″N ٤٢°٢٢′٥″E |
بەرزترین خاڵ | Jabal an Nabi Shu'ayb |
ڕووبەر | ٢٬٣٣٠٬٠٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
Köppen climate classification | hot desert climate |
Series ordinal | 5 |
ئاسکی بیابانی و ماری لمی و پشیلە ی لمی و مارمێلکە ی سپینی ئەو ئاژەڵ و زیندەوەرانەن کە بەرگەی سەختی ئەم بیابانە دەگرن و خۆیان دەگونجێنن لەگەڵی، خاکەکەی زۆر وشک و بێ ئاوە تەنانەت لمەکانیش لەلایەن چاڵەکانی خاکەکەوە ھەڵدەمژرێن و ڕوو دەچنە ناخی زەوی. ئاووھەوا بەزۆری وشک و گەرمە (بەرزترین ڕێژە باران بارین لە ساڵێکدا نزیکەی ١٠٠ ملم (٣ ,٩) ملم بەڵام لە ھەندێک شوێنی زۆر بە دەگمەن دەگاتە ٥٠ ملم)، ھەروەھا پلەکانی گەرما بەردەوام لەنێوان پلەیەکی گەرمیی زۆر بەرز دەمێننەوە. لە کاتی وەرزی زستانیشدا لە شەوان بیابانەکە دەبێتە بەستەڵان.
ناوچە ھەرێمییە ئابوورییەکانی بیابانی عەرەبی ھەمەجۆرە و ھەمیشە ڕێزبەندی یەکەمی ھەیە لە جیھاندا، ناوچەیەکی دەولەمەندە بە وزەی جۆربەجۆر. بیابانەکە چەند ڕوەکێکی کەمی ھەیە کە درکاوین وەک کەھینە ڕووتەکان، چەجاڵ و بەدگێری ھەنگوین، ھەرچەندە بەھۆی ڕاوکردن و لەوەراندن و زیادەڕەوی مرۆڤ ڕێژەکانیان کەمی کردووە، بیابانەکە خاوەنی جۆرەھا ئاژەڵی دەگمەنی تایبەتی خۆیەتی، وەک گەزی لمی عەرەبی، کە ژمارەیەکی کەمیان پارێزراون. چونکە ئەم بیابانە زیاتر لەھەر بیابانێکی تری جیھان ڕووبەرووی دەستێوەردانی مرۆڤایەتی بووەتەوە، ڕاوەدوونانی ئاژەڵ و لێخورینی ترومبێلی بیابانی و پیسکردن و پیشەسازی نەوت بوونەتە ھەڕەشە بۆ سەر ژینگەی ئەم بیابانە.