شانشینی یەکگرتوو
وڵاتێک لە ڕۆژاوای ئەورووپا / From Wikipedia, the free encyclopedia
شانشینی یەکگرتووی بەریتانیای مەزن (بە ئینگلیزی: United Kingdom of Great Britain and Northern Ireland)، شانشینی یەکگرتوو یان بەریتانیا، وڵاتێکی باڵادەستە کە دەکەوێتە کەنارەکانی باکووری ڕۆژاوای ئەورووپا، شانشینی یەکگرتوو پێک دێت لە بەریتانیای مەزن و بەشی باکووری دوورگەی ئیرلەندا و ژمارەیەک دوورگەی بچووک؛ ئیرلەندی باکوور بە تاکە بەشی شانشینەکە دادەنرێت کە خاوەنی سنووری وشکانییە و کۆماری ئیرلەند کەرت دەکات، بێجگە لەوە شانشینی یەکگرتوو دەورە دراوە بە ئۆقیانووسی ئاتلانتیک و دەریای باکوور و کەناڵی ئینگلیزی و دەریای ئیرلەند، و تونێلی دەریای مانش بەریتانی مەزن دەبەستێتەوە بە فەڕەنساوە.
United Kingdom of Great
Britain and Northern Ireland شانشینی یەکگرتووی بریتانیای مەزن و ئایرلەندی باکوور |
||||||
---|---|---|---|---|---|---|
|
||||||
سروود: "خوا پاشا بپارێزێت" | ||||||
پایتەخت | لەندەن 51°30′N 0°7′W | |||||
گەورەترین | پایتەخت (لەندەن) | |||||
زمانە فەرمییەکان | ئینگلیزی | |||||
زمانە ناوچەییەکان | ئیری، گادێلیی سکۆتی و چەند زمانێکی تر[1] | |||||
گرووپە ڕەگەزییەکان (٢٠١١) | ٨٧٫١٪ سپی ٧٫٠٪ ئاسیایی |
|||||
ناوی هاووڵاتی | بریتیش، بریتۆن یان بریت(نافەرمی)بریتیش، بریتۆن یان بریت(نافەرمی) | |||||
دەوڵەت | پەرلەمانی یەکگرتوو پاشایی یاسایی | |||||
- | پاشا | چارڵسی سێیەم | ||||
- | سەرۆک وەزیران | ڕیشی سووناک | ||||
ڕووبەر | ||||||
- | پانایی گشتی | ٢٤٣٦١٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٨٠) ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٢" مایلی چوارگۆشە |
||||
- | ئاو (%) | ١٫٣٤٪ | ||||
ژمارەی دانیشتوان | ||||||
- | بەراوردی ٢٠١٣ | ٦٤٬١٠٠٬٠٠٠ (٢٢) | ||||
- | سەرژمێریی ٢٠١١ | ٦٣٬١٨١٬٧٧٥ | ||||
GDP (PPP) | بەراوردی ٢٠١٤ | |||||
- | سەرجەم | ٢٫٤٩٧ تریلیۆن | ||||
- | سەرانە | ٣٨٧١١[3] (٢١) | ||||
دراو | پاوەندی ستەرلینگی (GPD (£) ) |
|||||
ناوچەی کاتی | GMT (0:00) | |||||
لای لێخوڕین | چەپ |
شانشینی یەکگرتوو وڵاتێک خاوەنی ڕژێمێکی شانشینیی دەستوورییە، و بە وڵاتێکی یەکگرتوو دادەنرێت. بەپێی بڕیاری ساڵی ١٨٠٠ پێک دێت لە چوار ھەرێم ئەوانیش بریتین لە: ئینگلتەرا، ئیرلەندی باکوور، سکۆتلاند و وێڵز. میرییەکەی دەکەوێتە لەندەنی پایتەختەوە و بە ڕژێمی پەرلەمانی و ناوەندی بەڕێوە دەبرێت، بەڵام میری ناوخۆییی ھەیە لە ھەر یەکێک لە بلفاست، کاردیف و ئەدنبرە؛ ئەمانەش پایتەختەکانی ئیرلەندی باکوور و وێڵز و سکۆتلەندان. ھەریەک لە بیلیفییە جیرزی و دوورگەی جیرنزی دوورگەی مان و چەند دوورگەی تر بە بەشێک لە شانشینی یەکگرتوو دادەنرێن، بەو مانایەی تەنھا لە ڕووی دەستوورەوە پەیوەندن پێوەی بەڵام بەشێک نین لێی. چواردە ھەرێم ملکەچی دەسەڵاتی شانشینی یەکگرتوون و ناو دەبرێن بە ھەرێمەکانی ئەودیوی دەریای بەریتانیا، و ئەمانە بەشێکی دەستووری نین لە شانشینی یەکگرتوو، و خاوەنی خۆبەڕێوەبردنێکی تەواون، بەڵام کاروباری بەرگرییان دەگەڕێتەوە بۆ شانشین. ئەم زەوییانەش لە پاشماوەکانی ئیمپڕاتۆڕییەتی بەریتانیان کە لە ساڵی ١٩٢٢دا نزیکەی چارەکێکی ڕووبەری وشکانیی زەویی دەگرتەوە لە جیھاندا، و گەورەترین ئیمپڕاتۆرییەتە لە مێژوودا، تا ئێستا تێبینی ھەژموونی بەریتانیا دەکرێت لە زمان، ڕۆشنبیری و ڕژێمی یاسایی لە زۆرێک لە موستەعمەرە دێرینەکانیدا.
شانشینی یەکگرتوو لە وڵاتە پێشکەوتووەکانە، و ئابوورییەکەی لە ڕیزبەندی شەشەمدایە لە جیھاندا؛ ھەروەک ئەوەی لە یەکەمین وڵاتەکان بوو کە گۆڕدران بۆ بواری پیشەسازی، و بە گەورترین زلھێزی مەزن دادەنرا لە جیھاندا لە سەدەی نۆزدە و سەرەتاکانی سەدەی بیست، بەڵام باجی ئابووری و کۆمەڵایەتی ھەردوو جەنگی جیھانی شانشینییان گەڕاندە دواوە لە کۆتایی نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەم، بۆیە ئەمەش بووە ھۆی بەرتەسکبوونەوەی ڕۆڵی پێشەوایەتی لە کاروبارە جیھانییەکاندا. لەگەڵ ئەمانەشدا، تا ئێستا شانشینی یەکگرتوو ھێزێکی مەزنی خاوەن ھەژموونی ئابووری، ڕۆشنبیری، سەربازی، زانستی و ڕامیاریی بەھێزە، ھەروەھا لە وڵاتە ئەتۆمییەکانە؛ ئەندامی ھەمیشەییی ئەنجومەنی ئاسایشی نێونەتەوەیییە. زێدەبار لەوەش، ئەندامی کۆمۆنوێلت، ئەندامی کۆمەڵەی ھەشت، کۆمەڵەی بیست، ڕیکخراوی ناتۆ، ئەنجومەنی ھاریکاری و گەشەپێدانی ئابووری و ڕیکخراوی بازرگانی نێونەتەوەیییە.