جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠١٦
From Wikipedia, the free encyclopedia
جامی نەتەوەکانی ئەوروپا ٢٠١٦ ناسراو بە یۆڕۆی ٢٠١٦ ١٥ـەمین پاڵەوانییەتی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا بوو لەیاری تۆپی پێی پیاواندا کە لەلایەن کۆمەڵەی تۆپی پێی ئەورووپا ڕێکخرا. یارییەکان لەماوەی ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٦ تاکوو ١٠ی تەممووزی ٢٠١٦ لەوڵاتی فەڕەنسا بەڕێوەچوون.[2][3] هەڵبژاردەی پوڕتوگال بۆ جاری یەکەم لە مێژوویدا توانی ببێت بە پاڵەوان و نازناوەکە بباتەوە کاتێ لە یاری کۆتاییدا لە هەڵبژاردەی فەڕەنسای بردەوە
زانیاریی خێرا Championnat d'Europe de football 2016 (فەڕەنسی), وردەکارییەکانی خول ...
Championnat d'Europe de football 2016 (فەڕەنسی) | |
---|---|
وردەکارییەکانی خول | |
وڵاتی خانەخوێ | فەڕەنسا |
ڕۆژانی بەڕێوەچوون | ٦ - ٦ - ٢٠١٦ / ١٠ - ٧ - ٢٠١٦ |
ژمارەی بەشداربووان | ٢٤ |
ژمارەی یاریگا | ١٠ (لە ١٠ شار شاری خانەخوێ) |
پلەکانی کۆتایی | |
قارەمانەکان | پورتوگال (جاری ١ەم) |
پلەی دووەم | فەڕەنسا |
ئامارەکانی خول | |
ژمارەی یارییەکان | ٥١ |
ژمارەی گۆڵەکان | 108 (ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٥" بۆ ھەر کێبەرکێ) |
باشترین گۆڵکەر(ان) | ئانتوان گریزمان (٦ گۆڵ)[1] |
٢٠١٢ → ٢٠٢٠ ← |
دایخە
پاڵەوانییەتییەکە لەنێوان ٢٤ ھەڵبژاردەی ئەوروپی، ئەمەش یەکەمجار بوو ٢٤ ھەڵبژاردە ململانێ بکەن لەسەر نازناوەکە کەپێشتر لەوەتەی ١٩٩٦ـەوە ١٦ ھەڵبژاردە پێشبڕکێیاندەکرد بۆ نازناوەکە. بەپێی سیستەمی نوێی پاڵەوانییەتییەکە ھەڵبژاردەکان بەسەر ٦ دەستەی ٤ ھەڵبژاردەیی دابەشدەکران.