جاکی چان
From Wikipedia, the free encyclopedia
جاکی چان (بە ئینگلیزی: Jackie Chan) (ناوی تەواو: چان کۆنگ-سانگ؛ لەدایکبووی ٧ی نیسانی ١٩٥٤ لە ھۆنگ کۆنگ)[2] نواندکار و دەرھێنەر و بەرھەمھێنەر و نواندکاری کۆمیدی و یاریزانی ھونەری جەنگی و سکرین نووسەر و گۆرانیبێژێکی چینییە. لە فیلمەکانیدا زیاتر ناسراوە بە پاڵەوانی ھونەری جەنگی و کاتی کۆمیدی و بەکارھێنانی چەکی جیاواز. جاکی دەستی کردووە بە کاری شانۆیی و ڕۆڵ بینین لە ساڵانی ١٩٦٠ەکاندا و لە زیاتر لە ١٥٠ فیلمدا بەشداری کردووە.
زانیاریی خێرا جاکی چان, لەدایکبوون ...
جاکی چان | |
---|---|
لەدایکبوون | (١٩٥٤-٠٤-٠٧) ٧ی نیسانی ١٩٥٤ (تەمەن ٧٠ ساڵ) |
نەتەوە | ھۆنگ کۆنگ |
ناوەکانی تر | 房仕龍 (Fong Si-lung) 元樓 (Yuen Lou) |
پیشە | نواندکار، یاریزانی ھونەری جەنگی، دەرھێنەر، بەرھەمھێنەر، سکرین نووسەر و گۆرانیبێژ |
چالاکبوون | ١٩٦٢-ئێستا[1] |
ھاوسەر | لین فەنگ-ژیائۆ (١٩٨٢-ئێستا) |
مناڵ(ەکان) | جاسی شان (لەدایکبووی ١٩٨٢) |
خەڵاتەکان | ٢٧ خەڵات و ٣٣ جار پاڵێوراو |
وێبگە | ماڵپەڕی فەرمی جاکی چان |
دایخە
وەکو ھێمایەکی چاندی جاکی بووەتە ھێمای چەندین گۆرانی پۆپ و فیلم کارتۆن و یاریی ڤیدیۆیی. وە ھەروەھا تا ئێستاش چەندین گۆرانی تۆمارکردووە بۆ چەندین فیلم و ھەروەھا ئەلبوومی گۆرانیشی ھەیە.