دارستانی ئەمازۆن
دارستانێک لە باشوری ٸەمریکادا / From Wikipedia, the free encyclopedia
دارستانی ئەمازۆن (بە ئینگلیزی: Amazon rainforest) گەورەترین دارستانی باراناویە لە دونیایە کە دەکەوێتە باکووری ئەمریکای باشوور و بەشی زۆرتری لە نێو خاکی بەڕازیل و پیڕۆدایە. زۆرتر لە نیوەی دارستانەبارانییەکان کە لە دنیادا ماونەتەوە، لە ئەمازۆندا جێی گرتووە. ڕووبەری دارستانەکانی ئەمازۆن ٥٫٥ میلیۆن کیلۆمەتری چوارگۆشەیە کە لە نێوان نۆ وڵاتدا دابەش بووە. ئەم ناوچە دارستانییە کە ڕووباری ئەمازۆنیش بە ناویدا تێ دەپەڕێ، بەشگەلێک لە وڵاتی بڕەزیل (٦٠٪)، پیرۆ (١٣٪)، کولۆمبیا(٩٪)، ڤەنزوێلا (٥٪)، بولیڤیا (٥٪)، گویانا (٣٪)، سورینام (٢٪)، ئێکوادۆر (١٫٥٪) و گویانی فەڕانسە (١٫٥٪) دەگرێتەوە. دارستانی ئەمازۆن لە ڕیزبەندی نوێی حەوت سەرسوڕهێنەری دنیادا ناودێرکراوە.[1]
زۆرترین ڕووبەری دارستانەکانی ئەمازۆن لە ئاوەڕۆی ڕووباری ئەمازۆن و ١١٠٠ لقی ھەڵکەوتووە، ئەم ئاوەڕۆیە نێوانی ٢٠٠ تا ٥٠٠ میلیۆن ساڵ پێش لە سەردەمی کۆندا دروست بووە. بەڵگەدەسکەوتووەکانی شوێنەوارناسی لە لێکۆڵینەوەی (کاورداپدراپنتادا) دەری دەخا کە مرۆڤ بۆ ئەوەڵین جار ١١٢٠٠ ساڵ پێش لە ئەمازۆن نیشتەجێ بووە.[2]