دەرمانناسی
From Wikipedia, the free encyclopedia
دەرمانناسی یان فارماکۆلۆجی (بە ئینگلیزی: Pharmacology) لقێکە لە پزیشکی و ژینناسی، کە دەپەرژێتە سەر خوێندنەوەی کارلێکی بەرانبەری دەرمانەکان (یان ماددە کیمیایییەکان) لەسەر گیانلەبەران، کە دەبێتە هۆی چێبوونی کاریگەریی ژینناسی ئەم دەرمانانە. دەرمانناسی بریتییە لە دوو بەشی فارماکۆدینامیک و فارماکۆکینیتیک.[1][2] ڕەگی مێژوویی دەرمانناسی نۆرینەگەیی دەگەڕێتەوە بۆ چاخەکانی ناوەڕاست و کتێبی پزشکی قانوون نووسراوەی ئیبن سینا و ڕووماڵی ئیسحاق نووسراوەی پترۆس ئیسپانۆس و هەروەها جان سنت ئاماند.[3]