زانکۆی ھارڤارد
From Wikipedia, the free encyclopedia
زانکۆی ھارڤارد (بە ئینگلیزی: Harvard University) زانکۆیەکی تایبەتە لە شاری کەمبریجی، ویلایەتی ماساچووسێتسی وڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکاندا. مێژوو، سامان، کاریگەری و ئاستی زانستیی ئەم زانکۆیە وەھای کردووە کە ببێت بە یەکێک لە گرنگترین و باشترین زانکۆکانی دنیا.[2][3] بە پێی زۆربەی پلەبەندیەکان ھارڤارد یەکێک لە ناسراوترین و باشترین زانکۆکانی جیھانە. زانکۆی ھارڤارد لە ساڵی ١٦٣٦ی زایینیدا بنیات نراوە و تا ئێستە سەدان کەسی ناودار و کاریگەر لە ئاستی جیھانیدا لەوێدا خوێندنی خۆیان بردوەتە سەر.
زانیاریی خێرا زانکۆی ھارڤارد, دروشم ...
زانکۆی ھارڤارد | |
---|---|
Harvard University | |
دروشم | Veritas |
دروشم بە کوردی | ڕاستی |
دامەزراندن | ١٦٣٦ |
جۆر | تایبەتی |
بودجە | ٣٦٫٤ بليۆن دۆلار [1] |
سەرۆکی زانکۆ | دراو گیلپین فاوست |
شوێن | کەمبریج, ماساچووسیتس, ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
Colours | |
وەرزشەکان | ھارڤەرد کریمزەن |
ماڵپەڕ | http://www.harvard.edu/ |
دایخە