سولەیمان
سێیەم پاشای شانشینی ئیسرائیل / From Wikipedia, the free encyclopedia
سولەیمان (یان سلێمان) کوڕی داوودە کە بە ڕای موسڵمانان و جووەکان خوا نیعمەتی پێغەمبەرایەتی و پاشایەتی پێ بەخشیبوون.[1] لە پاش مردنی داوود، پێغەمبەر سولەیمان بوو بە جێگری لە پێغەمبەرایەتی و پاشایەتیدا، سولەیمان زمانی باڵندە و مێرووی زانیوە و لێیانتێگەیشتووە.[2][3] سولەیمان لە قودس بەنزیکەیی ١٠٠٠ ساڵ پێش زایین لەدایکبووە، پادشای مەملەکەتی ئیسرائیل بووە. چل ساڵ حوکمی کردوە شانشینەکەی لە ڕوباری فوڕاتەوە بۆ ڕوباری دۆڵی میسڕ درێژببوەوە سەردەمی ئەو سەردەمی ئاشتی و خۆشی و هەرزانی بوە ئەو ماڵی خوای لە شاری ئۆرشەلیم دروست کردوە