سیۆکراسی
سیستەمی حوکمڕانی / From Wikipedia, the free encyclopedia
سیۆکراسی، یان حوکمڕانی ئایینی (بە ئینگلیزی Theocracy) واتای حوکمڕانی خوداوەندێک دێت یان جێگرێک کە جێگەی خوداوەندێک دەگرێتەوە، سیۆکراسی وشەیەکی یۆنانییە لێکدراوە و لە لێکدانی دوو وشە پێکھاتووە، سیۆ بە واتای خودا و کراتیۆ بە واتای فەرمانڕوا دێت، بۆیە سیۆکراسی سیستەمێکی حکومڕانییە کە فەرمانڕەوا دەسەڵاتی خۆی ڕاستەوخۆ لە خوداوە وەردەگرێت، کە تێیدا چینی فەرمان ڕەوا پێک دێت لە کاھینەکان و پیاوانی ئایین کە وا دادەنرێن ڕاستەخۆ لەلایەن خواوەندەوە ئاراستە دەکرێن یان نوێنەری فێرکارییە ئاسمانییەکانن، و حکوومەتیش دەبێتە کاھینێکی ئایینی یاخود ڕای کاھینی ئایینی بەسەریدا زاڵ دەبێت.[1]