سەربەخۆیی
From Wikipedia, the free encyclopedia
سەربەخۆیی (بە ئینگلیسی : Independence) بریتییە لە بارودۆخێک کە گەل، وڵات یان دەوڵەتێک دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبردن و دەسەڵاتداری بە سەر وڵاتەکەی خۆیدا ھەبێت. سەربەخۆیی دەکرێ بە شێوەی دیموکراتیک (وەک سەربەخۆیی سکۆتلاند لە بریتانیا ) یان لە ڕێگای خەباتی چەکدارییەوە (وەک سەربەخۆیی سەحرای ڕۆژاوا لە مەغریب ) دەست بکەوێت.[1]
لە ڕوانگەیەکی ترەوە سەربەخۆیی بریتییە لە دۆخ یان چۆنیەتی کار بە کەس نەمان، بڕیار دان، کارکردن و بەڕێوەبردنی کاروباران بەتەنیا یان لەژێر چاودێری خۆدا[2] .بەم پێیە چەندین جۆری سەربەخۆیی ڕچاو دەکرێت:
- سەربەخۆیی ئابووری
- خۆبەڕێوەبەری
- سەربەخۆیی بیر
- سەربەخۆیی دەروونی
- سەربەخۆیی سیاسی