لوڕی
From Wikipedia, the free encyclopedia
لوڕی یەکێک لە زمانی کوردیی، کە لە شاخەی زمانە ئێرانییەکانی باشووری ڕۆژاوا دەستەبەندی کراوە. لوڕی وێراێ زمانی فارسی لە زمانە ئێرانییەکانی باشووری ڕۆژاوای ئێران بە ئەژمار دێن. زمانی لوڕی لە بەشێکی گەورە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران قسە دەکرێت. زمانی لوڕی لە ناوەند و بەشی باشووری پارێزگای لوڕستان، زۆربەی بەشەکانی پارێزگای کۆھگیلوویە و بۆیەر ئەحمەد، نێوەیەک لە پارێزگای چوارمەحال و بەختیاری، بەشی ڕۆژاوای پارێزگای پارس، بەشی ڕۆژاوا و ھەندێک لە شارەکانی ناوەندی پارێزگای ئەسفەھان، نێوەی ڕۆژھەڵاتی پارێزگای خووزستان، بەشەکانێک لە پارێزگای بووشێھر، بەشی باشوور و ڕۆژاوای پارێزگای ھەمەدان، بەشی باشووری پارێزگای مەرکەزی، بەشی باشووری پارێزگای ئیلام، و ھەروەھا شارەکانی گەودین و کەنگاوەر لە پارێزگای کرماشان قسە دەکرێت. جگە لەمانە لە ھەندێک لە پارێزگاکانی دیکەی ئێران وەکوو کرمان، خۆراسان، ئەلبۆرز و تارانیش ئاخێوەرانی زمانی لوڕی دەژێن.
ھەر وەکوو شێخ محەممەدی مەردۆخ کە دەڵێت زمانی لوڕی یەکێک لە بنزارەکانی شێوەزاری کوردیی باشوورییە و بە شێوەزاری کوردیی باشووری (شێووەزارەکانی کەڵھوڕی، فەیلی و لەکی) ناوی لوڕییان داوە.[1][2] ئەمە لە حاڵێکدایە کە شێوەزارەکانی کەڵھوڕی، لەکی و فەیلی بە تەواوی کوردیین.