لێکدانی دەرەکی
From Wikipedia, the free encyclopedia
لە بیرکاریدا، لێکدانی دەرەکی (بە ئینگلیزی: Exterior Product) یان بەئاڕاستە لێکدان یان لێکدانی ئاڕاستەبڕەکان [1] (بە ئینگلیزی: Vector Product) کردارێکی دوانییە لەسەر دوو ئاڕاستەبڕ لە بۆشایی سێ ڕەھەندیدا و ئەنجامی ئەم لێکدانە ئاڕاستەبڕێکە ئەستوونە لەسەر دوو ئاڕاستەبڕی یەکەم. بەئاڕاستە لێکدان لە فیزیک و ئەندازیاریدا گرینگی و جێبەجێکردنی زۆری ھەیە.